دانیشتنی لەهستان و ترسی رژیم! و: سروە محەممەدی
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دانیشتنی وەرشۆی پایتەختی لەهستان لەلایەن مایك پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریكاوە، كە قەرارە رۆژانی 24 و 25ی رێبەندان، بە سەرپەرەستی ئامریكاو بە بەشداری دەیان وڵات ساز بكرێت، ئەمەش رژیمی ئاخوندی وەزاڵە هێناوەو لەگەڵ ئەوەدا كە رژیم لەهەوڵی ئەوەدایە ئەو كۆنفرانسە لەئێستاوە بە شكست خواردوو و بێ‌ كاریگەری و بێ‌ نرخ لەقەڵەم بدات، بەڵام بەئاشكرا ترس و دڵەراوکێ بە قسەو بڵاوكراوەكانی مۆرەكانیەوە دەبینرێ‌.

كاردانەوە خێراكانی رژیم بەم دانیشتنە
لەسەرەتادا رژیم ویستی ئەم دانیشتنە بێ‌ نرخ لەقەڵەم بدات بەڵام كاردانەوەكانی دوای ئەم بریارە دەرخەری ترس و دڵەراوکێی رژیمە.
بۆ نمونە: رۆژی یەكشەممە 23ی رێبەندانی 97، نوێنەری لەهستانی لەتاراندا بانگهێشت كرد بە مەبەستی نارەزایەتی لەبەرانبەر وەزارەتی دەرەوە، لە نەبوونی نوێنەردا، كارمەندی لەهستان چوو بۆ وەزارەتی دەرەوە.
هەروەها رژیم حەوتووی فیلمی لەهستان كە قەرار وابوو لە فستیواڵی سینەمایی فەجر لە دەیەی زەجر بگیرێت، هەڵوەشاندەوە.
عێراقچی، جێگری وەزارەتی دەرەوەی رژیم لە دژكردەوەیەكدا هەرەشەی ئەوەی كرد كە رژیم گۆرستانی كۆچبەرانی لەهستانی تێك دەدات.
ئەم دژكردەوە هیستریكانە دەری دەخات كە رژیمی تا كوێ‌ سوتاوە.

گرینگی كۆنفرانسی لەهستان، دەركەوتنی هاوپەیمانێتیەكی تازەی جیهانی
ئامریكا لەهەوڵی دروستكردنی هاوپەیمانێتیەكی جیهانیە لەگەڵ دەیان وڵات، مایك پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێت كە لەم هاوپەیمانێتیەدا وڵاتانی ئاسیا، ئەفریقا، ئوروپا، وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراست، ئامادە دەبن، وە ئامانج لەم كۆنفرانسە سەرەنج خستنە سەر دامەزراوەیی خۆرهەڵاتی ناوەراست و ئاشتی و ئازادی لەو ناوچەیەدا، هەروەها جێگیركردنی ئەو باوەرەی كە چیتر رژیمی ئاخوندی هێزێكی نفوزی و گێرەشێوێن نەبێت.
بەهۆی ئەوەی كە سابوونی دەستێوەردانەكان و ترۆریزمی رژیم گەیشتۆتە نزیكەی جلی زۆربەی ئەو وڵاتانە و رژیم بە هەڕەشەی موشەكی و هەوڵی ترۆریستی خۆی، دەستی ئامریكای بۆ هەوڵدان لەدژی پركردووە، بۆیە زۆربەی لێكۆڵەران پێشبینی ئەوەیان كردووە زۆربەی ئەو وڵاتانە لە كۆنفرانسی وەرشۆ بەشدار دەبن. هەروەها ئامریكا بە سازكردنی ئەم كۆنفرانسە لەخاكی ئوروپادا، وڵاتانی ئوروپایی ناچار دەكات كە هەڵبژاردنێك بكەن و بێگومان كە زۆربەی ئەو وڵاتانەش ئامریكا هەڵدەبژێرن نەك وڵاتێكی دیكتاتۆری مەزهەبی ترۆریستی دەسەڵاتدار لە ئێراندا.
هەموو ئەمانە وایكردووە كە رژیم تائەو ئەندازەیە بەخێرایی بترسێت.

دەرئەنجامەكانی كۆنفرانسی لەهستان
دەبێ‌ چاوەرێ بین كە ئەم كۆنفرانسە چ بریارگەلێك دەردەكات؟
با وایدابنێین كە ئەم كۆنفرانسە هیچ بریارێكی عەمەلی دەرنەكات، بەڵام ئەوەی كە لەو كۆنفرانسەدا گرنگە لایەنە سیاسیەكەیەتی: لایەنێكی لاوازكردنی بەرەی دانوستان و مماشات لەگەڵ رژیم بەتایبەت لە ئوروپادا و بەئەگەری زۆر وڵاتانی ئوروپایی لەسەر ئەوبابەتە دوولەت دەبن.
هەروەها لە ناوچەكەدا رژیم زیاتر لە جاران پەراوێز و پشتگوێ دەخرێ‌، و بەرهەمی ئەم پەراوێز و پشتگوێ خستنانە نوێكردنەوەی ئابلۆقەكانە.
ئەمەش بەو مانایەی كە ئابلۆقەكانی ئامریكا بۆسەر رژیم پشتیوانی سیاسی بەهێز بەدەست دێنێ‌.
رۆژی شەممە 22ی بەفرانبار، برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا لەكاروباری ئێران، لە ئەبوزەبی رایگەیاند كە ئامریكا چیتر لێبوردنی كاتی بۆ چەند وڵات لەپێوەند بە نەوتی ئێران تازە ناكاتەوە.
روونە كە ئامریكا لە نوێكردنەوەی ئابلۆقەكان و باقی هەوڵەكانی لەدژی رژیم، چاوەروانی ئەو وڵاتانەی نەكردووەو ونایكات، ئەوەی كە ئامریكا پێویستیەتی پشتیوانی و هاورێیەتی سیاسی ئەو وڵاتانەیە.
كۆنفرانسی لەهستان و ئاكام و كۆتایی پەكێجی ئوروپایی
نوكتەیەكی دیكە ئەوەیە كە: باندەكەی رۆحانی پێشتر بۆ بوونی پێوەندی لەگەڵ ئوروپا و سازوكاری ئوروپایی سینگیان دەهێنایە پێشەوە، بەڵام ئێستا نائومێدی دەردەبرن و دەڵێن هیوامان بە ئوروپا نیە،كەوایە ئەم كۆنفرانسە چ گۆرانكاریەك دروست دەكات كە ئەو هەمووە رژیمی تێك شكاندووە؟.
ڕێکه‌وت: 2019-01-26 19:39:22
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی