پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی میر تەحسین بەگ

بە بۆنەی كۆچی دوایی میر تەحسین بەگ سەرەخۆشی پێشكەش بە تێكرای یەزیدیەكان لە كوردستان پێشكەش دەكەین. كۆچی دوایی میرتەحسین بەگ لە هەلومەرجێكدا بوو كە یەزیدیەكان پێویستیان بە ڕێنوێنی و كاروچالاكیەكانی بەرێزیان بوو بۆ كەم كردنەوەو كۆتایی هێنانی دەردو ئازارەكانیان. كوردانی یەزیدی گەورترین و سەخت ترین ئازارو ناخۆشیان بە دەست حكومەته ستەمگەرەكان و بەم دواییەش زەربەیان لە لایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعش پێگەیشت، بوونی كەسایەتی میر تەحسین بەگ لە دوای ئەو كارەساتە زۆر پێویست بوو. 

رۆحی میرتەحسین بەگ ئاسودە بێ‌ و هومێدوارین كۆتایی بە مەینەتیەكانی یەزیدیەكان بێ‌. 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 

سكرتێری گشتی بابەشێخ حسێنی
ڕێکه‌وت: 2019-01-28 19:47:58
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی