چارەنووسی وێنزوئیلا بەرەو کوێ ؟

وەڵاتی وێنرویلا لە ئەمریکای لاتین هەڵکەوتووە ونزیک بە 32میلیون خەڵک تێیدا دەژین. لە مێژوودا بەگەڵێک قۆناغی هەورازو نشێودا تێپەڕیوە وخەڵکەکەی لە زۆر ویستگەی مێژوویی وسیاسیدا بە دەست دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆر وچاو لەدەست ناڵاندویانە. دەسەڵاتداری لەم وەڵاتە بەشێوەێیکی ڕەها ڕێگەێیکی قۆرخکاری گرتۆتەبەر ولە پێوەندی نێو نەتەوەیشدا زیاتر لەگەڵ ئەو دەسەڵاتانە لە پێوەندیدا بوون کە هاووشێوەی خۆیانە و لە ڕەهەندی دەوڵەتمەداریەوە پشت بە سەرکوت وچەوسانەوە وبرسی کردن لە پێناو مانەوەدا دەبەستن. تا هۆگۆ چاوێز سەرۆکی ئەم وەڵاتە لە ژیاندا بوو ،لەگەڵ ڕژیمی ئێران پێوەندێیکی قوڵی بوو، لەگەڵ پاسدار ئەحمەدی نژاد وەک برا بوون و لەزۆر بوارەوە ئەزموونی سەرکوت وهتد....یان دەگواستەوە بۆ وەڵاتی یەکتر. لە پێش هۆگۆ وپاش هۆگۆ ئەم پێوەندیانە بەردەوامی پێدراوە وئەم وەڵاتە بەم جۆرە سیاسەتە لەگەڵ وەڵاتانی دژبەری ڕۆژ ئاوا بەتایبەت ئەمریکا دۆستایەتی قوڵی گرێ داوە. بەردەوامی ئەم سیاسەتە وبرەودان بە سەرکوت وبرسی کردن ، درێژەی کێشاوە وبۆتە سیستماتێک.لەدووی هۆگو و بەدەسەڵات گەیشتنی نیکۆلاس مادوورۆ لە ساڵی 2013 ،باردۆخی ئەو وەڵاتە بەرەو خرابتر وشپڕیو تر لەباری ئابووری وسیاسی ڕێگەی بڕیوە و بە لەبەرچاوگرتنی ڕامیاری ناڕێکی ئابووری ،دۆخی ژیان وگوزەرانی خەڵکی وەک دۆزەخ لێکردووە. دەورانی مادوڕۆ خرابترە لە پێشووە ،بەشێوەێیک کە هێندێک خۆزیا بۆ ڕابرووی ناخۆشیان دەخوازن و لەگەڵ بوونی نەهامەتیەکانی ، بڵێین چاوێز لەکوێیت. پشت بستن بەنەووت وسەرقاڵ بوون بە کار وسیاسەتی مانەوە ،هۆکاری فەلەج بوونی بناغەکانی ئەو وەڵاتەیە. وێنزوئلا هاووشێوەی ئێرانی ئێستای ژێر دەسەڵاتی ئاخوندی تەنیا پشت بە نەووت دەبەستێ و ئابوورێیکی دامەزراوی نیە. کاتێک کەرتی نەووت تووشی گرفت بێت یان نرخی ئەم سەرچاوە دابەزێت ، ئابووری وێران دەبێ و ئەو وەڵات ودەسەڵاتانەی پاڵیان لێداوەتەوە وپووڵی حازری نەووت دەخۆن چارەنووسیان وەک یەکە وڕۆژێک تێرن و10 ڕۆژ برسین.

دەسەڵاتی ئەم وەڵاتە لەهەر دوو دەورانی هۆگۆ ومادووڕۆ بە میلیاردها دۆلاریان بەهۆی فرۆشی نەووت دەست کەوتووە. بەم داهاتە زۆرە بەتایبەت مادوڕۆ نەیانتوانیوە بنچینەێیکی ئابووری دابمەزرێنێت. لەم دەورانەدا زیاتر پشت بە خەرج کردن بەستراوە و هاووردەکردن گەیشتۆتە بەرزترین ئاست بە بێ ئەوەی بێجگە لەنەووت کاڵاێیکی دیکەیان هەناردە کردبێت. ئێستا کە قەیرانێکی قۆل گشتیەتی ئەو وەڵاتەی گرتۆتەوە خەڵک ناتوانێ خواردن ودەرمان وشتگەلی پێویستی ڕۆژانە دابین بکات. ئەم دۆخە تەقینەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی بە دوودا هاتووە و لەدوای ئەوە کە هەڵبژاردنی بانەمەڕی ڕابردووش ئاکامێکی نەبوو ، تەزاهورات درێژی کێشا و دۆخی نەخوازرا پێش هاتووە. بەرەی خەڵکی ناڕازی کە قسەی یەکەم دەکا و ڕابەرای موخالیف وسەرۆکی پارلمان کە ڕۆڵی گرینگ دەگێڕێ ، زۆرینەی پارلمانیان لەدەستە وتوانیویانە لەدووی نزیک بە 20ساڵ ، بەرەی مادووڕۆ لە مەجلیس لەکورتی بدەن و ببنە زۆرینە. خوان گایدۆ سەرۆکی پارلمان ئەم دەفەتە قۆستۆتەوە وڕێبەری ئۆپۆزسیونی یەکگرتووی بەدەست گرتووە. هاووکات بەرەی خوان گایدۆ ، پشتیوانی ئەمریکای لەپشتە و هەر زوو حکومەتەکەی بە فەڕمی ناسی و هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر بێت و ڕووداوەکان بە پێچەوانە بن ئەوا دەستوەردانی نیزامی لەم وەڵاتە بەدوور نازانێ. لەبەرابەریشدا عەرووس وچین تا ئێستاش حکومەتەکەی مادوڕۆ بەڕەسمی دەزانن . حکومەتەکانی وەک ئاڵمان وفەڕانسە وئیسپانیاش وەکوو لایەنی سێهەم ڕایانگەیاند کە ئەگەر تا چەند ڕۆژی دیکە هەڵبژاردن نەکرێت ،ئەوان خوان گایدۆ وەک سەرۆکی ئەم وەڵاتە بە ڕەسمی دەناسن ،لەکاتێکدا کۆبوونەوەی شۆڕای هێمنایەتیش لەم بارەوە بێ ئاکام مایەوە وتا پێدەچێت ئاڵۆزی وشەڕێکی ناوخۆیی تارمایی زیاتر دەردەکەوێت...
ڕێکه‌وت: 2019-01-30 20:37:13
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی