هێڵی هەژاری لەئێران گەیشتە شەش میلیون تمەن







هێڵی هەژاری ،لانی کەمی داهات ودابین کردنی ژیانێکە کە بۆ هەر مرۆڤێک لە وەڵاتێکدا لەبەرچاوو دەگیرێت. هێڵی هەژاری ئەو کەس خانەوادانە دەگرێتەوە کە ناتوانن پێداویستی ڕۆژانەیان دابین بکەن ولەهەر بوارێکی ژیان کە پێی بگوترێت ژیانێکی بەکەڵک وئینسانی بێبەشن. هێڵی هەژاری وجیاکردنەوە لە بەرانبەرەکەی، پێویستی بەڵێکۆڵینەوەوبەدوادا چوونی وورد نیە،چونکە ئەم جیاوازیە بەڕادەێیک دیار وئاشکرایە، کەهەر کەس دەتوانی لێکی بکاتەوە . ژیانی هەژار وسەرمایەدار دوو جیهان و ژیانی جیاوازن کە نێوانیان زەوی لەگەڵ ئاسمانە. ئەو دەسەڵات گەل و وەڵات خۆشەویستانە کە بنەمای بیر وڕوانگەیان مرۆڤانەیە وگرینگترین شت بەلایانەوە دابین کردنی ژیانێکی مرۆڤانە بەشێوەێیکی مودێڕن وسەردەمیانەیە بۆ خەڵکی وەڵاتەکانیان ، ئاستی ژیان وخۆش گوزەرانیان لە وەڵاتەکەیان گەیاندۆتە پلەی باش ونایاب و ڕۆژ لەدووی ڕۆژ لەم بارەیدا پێشکەوتن بەدەست دەهێنن. بەپێچەوانەی ئەو وەڵاتانە ،بەشێکی زۆر لە وەڵاتە شەرقیەکان ،تائێستاش بەدەست بێ ژیانیەوە دەناڵێنن. هۆکاری ئەم داماوی وناخۆشیە دەسەڵاتدارانی هیژموون گەرا وگەندەڵ وهیچ لە دەست نەهاتوون. ئێرانی ئەمڕۆ کە بەدەست هەژاری ونەبوونیەوە دەناێنێ ،بەرهەمی دەسەڵاتێکی کۆنەپەرست ودواکەوتووە کە هەرلە دەسپێکی گۆڕانی 1357 وهاتنەوەی دەجال ودزینی بەرهەمی شۆڕش، خومەینی ئیستارتی دەسپێکی ژیانێکی ناخۆش وکویلەبازار و گرانی وبێکاری وبرسیەتی لێدا. خومەینی ،دامەزرێنەری ڕژیم و دانەری سیستەم وحاکمیەتی ڕژیمی ئاخوندی ، پێی وابوو ئابووری ئی گوێدرێژە و ئێرانی ئیسلامی پێویستی پێی نیە . ئەم بیر و لێکدانەوە پێکهاتەیی و ماڵی وئابووریەی خومەیینی ،لەجەوهەردا بووە سیستمی ئابووری ئێران . بەهۆی ئەم دڕندە وسیاسەتە سواوەکانی ،سەرخان وبن خانی ئابووری ئەو وەڵاتە لێک هەڵتەکا . هەر لەسەرەتای حاکمیەتی نیزامی ئاخوندی ،ئابڵووقە ڕووی لە ئابووری کرد وبە پشت کردنی لەڕۆژئاوا وبادانەوە بۆ لای ڕۆژهەڵات ، کوالیت وبەهای ئەم کەرتەی بۆ نزمترین حاست دابەزاند، لەکاتێکدا کە خەریک بوو ئابووری ئێران، هاووتای وەڵاتانی پێشکەوتوو دەبوو . ڕژیم بە گرینگدان بە بەسیج و سوپا ودەزگای سیخوڕی کە هەتا ئێستاش کۆڵەکەی ڕاگرین ، بەشەکانی پەروەردە و سیستمی ئابووری وهتد..... بە فەرامۆشی سپارد وگەڕاندیەوە بۆ دواوە. سەرچاوە سروشتیەکان وەک خۆی وبەشێوەی شیاو کەڵکی لێ وەرنەگیراوە و بە کەم وکوڕی لەم بارەیدا هەنگاو هەڵگیراوە. پەرەدان بە زەڕادخانەی ئەتۆمی وچەک وچۆڵ وگرینگیدان بە مووشەکی بالستیک و بەکارهێنانی کۆی بیر ولێهاتوویی مرۆیی و پیشەیی بە ئامانجی بون بە وەڵاتێکی ئەتۆمی، لەپێناو درێژ کردنەوەی حوکمی ئاخوندی ، کارەساتی ئابووری وسیاسی بۆ خەڵکی ئێران بەدووی خۆیدا هێناوە.. بەکار هێنانی هێزی ئابووری ومرۆیی ئێران بە مەبەستی بڕەدان بە ئیدئۆلۆژی ڕژیمی وەلایەتی فەقێ ، بۆتە هۆی ئەوەی کەلە دوو لاوە پشتی ئابووری ئێرانی بشکێت. لەلاێیک ئەو بڕە داهاتە دەسکەوتووەی لەسەرچاوەی سروشتی ئەو وەڵاتە کە ئی خەڵکە ڕەش وڕووتەکەیەتی ،تەرخانی ترۆر وڕایەڵکاکانی دەکرێت ، لە بوعدێکی دیکەش بەهۆی ئەم سیاسەتە ونانەوەی ئەم فەزایە کە هەڕەشە لە ئارامی جیهان دەکات ، کەوتۆتە بەر فشاری جامیعەی نێودەوڵەتی و بەگشتی جیهان بە هەستیارێیکی زۆرەوە هەڵس وکەوتی لەگەڵ دەکەن و هەرجارەو بەشێکی دەکەنە ئامانجی ئابڵوقەکانیان .






 







 







وەڵاتە یەکگرتووەکان کە پێشەنگی بڕینی پێوەندی دیپلۆماسی وسیاسی و سەپاندنی ئابڵوقەی ئابوریە بەسەر ڕژیم و لەدووی دەرچوونی لە ڕێکەوتننامەی بەرجام واتە هەنگاوی هاووبەشی پێنج کۆ یەکی وەڵاتان ،شەپۆلێکی توندتری فشار و گەمارۆی دژ بە ئێران وەپێش گرتووە ،بەجۆرێک کە بەهای دراوی بۆ نزمترین نرخ دابەزاندووە وگرانی وهەڵاووسانی زیاتر کردووە.. بەهۆی ئەم گەمارۆیانە وفەسادی ماڵی وگەندەڵی وبەرتێل خۆری وهاووکات نەبوونی پلانی تۆکمە بۆ بەرەوو ڕوو بوونەوەی قەیرانەکان ، شیرازەی کۆمەڵایەتی خەڵکی ئێران لە لێواری لەگرێژەنە دەرچوونە وبێکاری وگرانی وبرسیەتی ، بڕستی لەنزیک بە 70لەسەدی خەڵک بڕیوە. قەیرانی بێکاری وبرسیەتی هەڵکشاوە وڕۆژلە دووی ڕۆژ ،دۆخەکە خراپتر ونەخوازراووتر دەبێت. ڕژیم بەجێگەی حەللی قەیران ومەهاری ئەم دۆخە، بەردەوام پەنا دەبات بۆ چەواشەکاری لە ڕێژە و ژمارەو پێۆانەی هێڵی هەژاری ولە میدیاکانیەوە ، هەوڵی پەردەپۆش کردنی دەدات. بەڵام لەگەڵ هەموو چەواشەکاریەکانی دەزکاگانی ڕاگەیاندنی حکومەت وهەڕەشە وگوڕەشە لە میدیاکاران بە ئارمانی بڵاونەکردنەوەی ڕاستیەکان لە پێناو هێمنایەتی نیشتمانی ، ڕاپۆرتەکان لەهێندێک سەرچاوەوە دەدرێتە دەر و بە ئاماژەکردنیان بە ڕێژەی هەڵاووسان وهێڵی هەژاری ، باس لە قەیرانێکی قوڵی ئابووری دەکەن کە زیانە کۆمەڵایەتیەکان سەرچاوەگرتوو لەم سیاسەتەیەکە بۆهێڵی هەژاریی دیاری کراوە. ڕاپۆرتێک کە لەسەرچاوەێیکی ڕژیمە بڵاو بۆتەوە ،باس لە ئازار ونەهامەتی وهێڵی هەژاری کرێکارێک دەکات ودەنووسێ ئێمە پێویستمان بە دوو گرووپی داتا وئامارە کە بە بەڵگەوە بسەلمێندرێت. یەکەم هێڵی هەژاری ڕاستەقینە ودووهەم هەڵاووسانی ئابووری. بەڵام کێشەکەلەوەدایە کەلەبارەی هیچ کام لەم دوو پارامیترە ئابووریە لە دیاری کردنی مانگانەی 14میلیون خانەوادەی کرێکاران ،هیچ ئامارێک کە بەبەڵگەوە بێت لەبەر دەستمان نیە. ئەو ڕاپۆرتە دەڵێ: پێشتر پێوانە بۆ هێڵی هەژاری کەمتر لە 3میلیون تمەن لەمانگێکدا بوو ،بەڵام ئەم دۆخە بەسەرنجدان بە بارودۆخی شپڕیوی وەڵات ، گۆڕدراوە وئێستا هێڵی هەژاری گەیشتۆتە 6 میلیون تمەن.. بە سەرهەڵدانی قەیرانێکی قوڵی ئابووری ،ئێستا بەشێکی زۆر لە کەرتی پیشەسازی داخراوون وبێکارانی برسی سەرشەقام نیوەی حەشمیەتی ئەو وەڵاتە پێک دەهێنن.







 
ڕێکه‌وت: 2019-02-09 09:40:21
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی