کۆچی دوایی دایکێکی نیشتمانپه‌روه‌ر

رۆژی دوو شەممە رێكەوتی ٢٩ی رێبەندانی١٣٩٧ دایكە مەعسووم ساعیدی خەڵكی شاری سەقز ، دایكی شەهید خالید عەبدوڵڵازادە و هەروەها خاتوو فاتم عەبدوڵلا زادە بەرپرسی رێكخستنی ئەندامان و لایەنگرانی سازمان لە شاری سلێمانی لە تەمەنی ٨٥ ساڵی دا كۆچی دوایی كرد.
دایكە مەعسوومە لە ریزی دایكە شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەرەكانی كوردستان بوو كە بە منداڵەكانی بە هەستی نەتەوەیی و نیشتمانیەوە گۆش كردبوو و خۆشی بۆ ساڵیانیكی دوردرێژ لە ناو بارەگاكانی هێزی پێشمەرگە خزمەتی كردبوو.

به‌و بۆنه‌وه‌ وێڕای هاوخه‌می زۆرمان پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان لە خاتوو فاتم عەبدوڵلا زادە و كور و كچەكانی دەكەین و له‌خوا  داواکارین به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادبێ. ره‌حمه‌ت و لێبورده‌ی بۆ ئه‌و خۆشه‌وێسته‌و، خۆڕاگری و پاداشی بێ بڕانه‌وه‌ ش بۆ که‌س و کارانی داواکارین.

انا للە و انا الیە راجعون

ده‌بیرخانه‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات
ڕێکه‌وت: 2019-02-23 19:35:39
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی