کۆچی دوایی مامۆستا مەلامحەممەد سەلیمی تێكۆشەرو كەسایەتی خۆشناو لە شاری مەهاباد

بەداخەوە مامۆستا مەلا محەممەد سەلیمی یەكێك لە ئەندامانی سەركردایەتی سازمانی خەبات لە رۆژی پێنج شەممە ٢ی ڕەشەممەی كۆچی دوایی كرد. مامۆستا مەلامحەممەد یەكێك بوو لەو مامۆستا تێكۆشەرانەی كوردستان كە لە دژی زوڵم و بێدادی تێكۆشاوەو هەروەها لە دامەزرانی یەكیتی مامۆستایانی كوردستان دەروی هەبووە. لەگۆنگرەی یەكەمی سازمانی خەبات مامۆستا مەلامحەممەد بە ئەندامی رێبەرایەتی سازمان هەڵبژێردراو هەروەها چەندین بەرپرسایەتی لە ئورگانە جیاكانی سازمانی خەبات لە ئەستۆ بوو. 
مامۆستا مەلامحەممەد لە بەر هەرلومەرجی تایبەت بە خۆی لە ساڵی ١٣٦٤ كۆچی خۆری و لە سەر ئیجازەی رێبەرایەتی سازمان گەڕایەوە ناوخۆی كوردستان و لە چەندین مزگەوت لە دێهاتەكانی كوردستان مەلایەتی كردو لە پاڵ ئەو ئەركە پیرۆزە ئەركی نیشتمانی و نەتەوەیی و خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلی بەش مەینەتی كوردستان درێژە پێدا.

كاك بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی سازمانی خەبات بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا موحەممەد سەلیمی سەرەخۆشی بە خانەوادەی مامۆستاو تێكرای دۆستان و هاونیشتمانیانی پێشكەش دەكەن وهاوبەشی لەغەم و پەژارەیاندا دەكەن.
ڕێکه‌وت: 2019-02-23 20:40:20
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی