زەنگی سەرهەڵدانەوەی مانگرتن !

مامۆستا وچینی فێرکار ،بناغەدانەری کۆمەڵگای نوێن بە ئاقاری دنیاێیکی هووشیار وپێگەیشتوو ،تێگەیشتوو. ئەم پێشکەوتن وپێکەوە ژیانە ، بەرهەمی کار وماندوویی وتێکۆشانی ڕاهێنەران وفێرکارانە ،بەم پێیە کۆمەڵگا ومرۆڤایەتی بەگشتی قەرزاری ئەم چینە مەزنەی جیهانن. ئەو وەڵاتەنەی کە هەستیان بە گرینگی پەروەردە وفێرکاری کردووە ، زۆر باش لەوە گەیشتوون کە دەبێت گرینگی دان بەچینی فێرکار لەپێشەوەی کاریان بێت و نیرامی ڕاهێنان و پەروەردەش وەک سیستم ، لەڕێزی یەکەمی پێڕاگەیشتن بێت. گرینگدانیان بەمامۆستا وپەروەردە ، وەڵات وسیستمەکانی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری وهتاد....ی بردونەتە پێگەێیکی بەرز لەهەموو حاستەکاندا . لە بواری دابین کردنی مووچە و پێڕاگەیشتن بە ژیانی مامۆستا ، ئەم چینە هاوتای وەزیرەکانن ولە ڕێز وخۆشەویستی وپلەی کۆمەڵایەتی ، وەک سەرۆک دەوڵەت ووەزیر وپارلمانتار لێیان دەڕوانن. بەڵام لە وەڵاتە پاشکەوتووەکان بەتایبەت ئێرانی دیلی ئاخوندان ، بە پێچەوانەی وەڵاتانی پێشکەوتوو ، چینە گرینگەکانی کۆمەڵ بەتایبەت مامۆستا گرینگی پێنادرێ و پەروەردە وەک سیستم ئاوڕی لێنادرێتەوە وڕێز لەم چینە ناگیردرێت. وەزارەتی ئاموزش وپەرورش بە نیوەی بەسیج و وەزارەتی ئیتلاعات لێی گرینگی پێنادرێت و بەرماوەی بەسیج وپاسدار وئیتلاعات بۆ پەروەردە وفێر کردن دادەنێن . ڕۆڵی بونیادنەری مامۆستا لەبەر چاوو ناگرن ولەبواری ماف ومووچە و پێداویستیەکانی ژیان ، تەنانەت هاووتای بێ کەڵکەکانی وەک پاسدار وبەسیجی وئیتلاعاتێیک نین. ڕژیمی توتالیتەی ئاخوندی ،هووشیاری ونیزامێکی پیشکەوتوو لەبواری ئاموزش وپەروەرش ،بەمەترسی بۆسەر خوی دەزانێ وبۆ ڕەواندنەوەی ئەم مەترسیە ،مامۆستایانی لە دۆخی بێبەشیدا ڕاگرتووە و لە مێژووی ئەم دەسەڵاتەدا لە نزمترین پێگە دانراوون. ئەم چینە گرینگەی کۆمەڵگا ئەگەرچی پشت گوێ خراوون و زەبر وزەنگیش سێبەرێکی دایمی بووە بەسەریانەوە ،بەڵام لەحاست ئەم دۆخە بێدەنگ نەبوون ولەماوەی دەسەڵاتی ڕژیمدا بە دەربڕینی ناڕەرایەتی ومانگرتن ، درێژەیان بە خەبات و ناڕەزایەتی داوە. ئەم چینە لەنوێترین جووڵەی ناڕەزایەتی خۆیان ، ڕەشەممەی ئەمساڵ بەماوەی سێ ڕۆژ مانیان گرت ولە ووتنەوەی وانە وچوونە ناو پۆلەکانی خوێندن خۆیان بوارد. 

مانگرتنی بەرینی مامۆستایان زۆربەی شارەکانی ئێران وکوردستانی گرتەوە و لە یەکانگیرێیکی کەم وێنەدا ،ڕژیمیان هێنایە سەرهێڵ ودەسەڵاتیش بۆ پەرەنەگرتنی مانگرتنەکە ،بە بەڵێنی بێ بنەما و درۆینە هەوڵی شۆاندن و شکاندنی مانگرتنی دا. بەڵام مامۆستایانی بوێر لەگەڵ داوا و بە دەست هێنانی مافەکانیان ودابین کردنی مانگانەیان ، داوای ئازاد کردنی مامۆستایانیان کرد ولەسەر ئەوەش پێداگریان کردەوە کە دەبێ بۆ ئەوانەی لەژێر هێڵی هەژاریدان خوێندن بە خۆڕایی بکرێت وڕێگە لەکەس نەکرێت بۆ خوێندن.. خەباتی چینی مامۆستایان تاپێدەچێت بەرینتر دەبێتەوە ودروشمەکانیان ڕادیکاڵتر دەبێت. 

مامۆستایان لەدووی شکاندنی مانگرتن، کە دواتر کەوتنە بەر فشار وهەڕەشە وگرتن ، ئێستا بانگەواز زۆ مانگرتنێکی یەکانگیر وسەراسەری دەکەن ، چونکە ئەوە باوەڕیانە و ئەوە بۆچوونیانە کە حاکمیەتی ڕژیمی ئێران ناتوانێ داوای ئەوان جێبەجێ بکات چونکە داواکانیان لە لەگەڵ ماهیەتی ڕژیم ناگونجێت. ئێستا لەکاناڵەکانی پێوەندی و ڕایەڵکە کۆمەڵایەتیەکانەوە ،مامۆستایان هەوڵ ئەدەن تێکڕای ئەم چینە بانگهێشتی مانگڕتنێکی گشتگیر بکەن و هاووکات ڕیزی بەرینی ناڕازیان تێکەڵ بە ڕەوتی ناڕەزایەتی خۆیان بکەن چونکە پێیان وایە لەداهاتووێیکی نزیکدا هەموو چین وتوێژەکان دەڕژێنە سەرشەقام .مامۆستایان پێشەنگی ئەم جووڵەیە دەبن وپێیان وایە ئەوان دەتوانن لەم بەستێنەدا پاشەکشێ بە ڕەووتی دروێنەی ئیسڵاحات بکەن کە گەرەکیەتی بەشێوەێیکی بەردەوام چەواشەیان بکات ..  
ڕێکه‌وت: 2019-03-12 19:43:23
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی