بریارنامەی پارلمانی ئوروپا دژی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێران  پارلمانی ئوروپا بریارنامەیەكی لەدژی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێراندا پەسەند كرد.
لەو بریارنامەیەدا كە رۆژی پێنجشەممە 23ی رەشەممە، لەلایەن نوێنەرانی پارلمانی ئوروپاوە پەسەند كرا، داوا لە رژیمی ئاخوندی كراوە كە دەست هەڵگرێ‌ لە پێشێلكردنی مافی ژنان و پارێزەرانی مافەكانیان.
لەو بریارنامەیەدا بەتایبەتی هاتووە:
نوێنەرانی پارلمانی ئوروپا لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و تەواوی ئەو هۆكارەكانی سەركوتی سیاسی لە ئێراندا پێناخۆشبوونی خۆیان دەربری.
پارلمانی ئوروپا داوای لە رژیم كرد كە بە تاوان ناساندنی كاری پارێزەران و چالاکوانانی مافی ژنان راگرێت.
هەروەها نوێنەرانی پارلمانی ئوروپا داوایان لە هەموو وڵاتانی یەكێتی ئوروپا كرد كە لە ئێراندا كاری دیپلۆماتی دەكەن، بەتەواوی ئەو هۆكارانەی كە لە دەستیان دایە پشتیوانی و پارێزگاری لە پارێزەرانی مافی مرۆڤ بكەن.
ئەو نوێنەرانە هەروەها داوایان لە پلەدارانی ئێران كرد كە پارێزەرانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەوانانی گیراو لە زیندانەكانی رژیمدا بوون و داوایانكرد كە بە زووترین كات ئازاد بكرێن كە بەهۆی داواكردنی ئازادی بەیان و گردبونەوەی ئاشتیانە سزا دراون.
لەو بریارنامەیەدا هەروەها هاتووە، بە پشت بەستن بە ئاماری رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ: لەساڵی 2018 دا دووهەمین وڵات كە زۆرترین ئاماری ئێعدامی تێدا ئەنجام دراوە لە جیهاندا، وڵاتی ئێرانە.

 

 

 

 

 

 

 
ڕێکه‌وت: 2019-03-15 06:59:18
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی