ئێران دۆزەخێکە بۆ منداڵان

منداڵان پاکترین چینی کۆمەڵگان ، لاپەڕەێیکی سپین و هەویرێکن بەدەست گەورەساڵانەوە کەچۆنیان پێ خۆش بێ بەو جۆرە لە چوارچێوەیان دەدەن و ئەم بارەو باریان پێدەکەن. کۆمەڵگای ئازاد و مرۆڤ تەوەر ، زۆرترین گرینگی بەمنداڵ ئەدەن، ژینگەێیکی لەباریان بۆ دابین دەکەن وهەرچی ئێمکاناتی ئەمڕۆییە ، بۆیان فەراهەم دەکەن. بە سۆز خۆشەویستی باریان دەهێنن و وانەی مێهر ولێبووردەیی و ژیانیان بەگوێدا دەخوێنن وپێیان دەڵێن کە ژیان چەندە سادە وپڕ واتایە. لە هەڵبژاردنی باوەڕ وکردار ،سەرپشکیان دەکەن و ڕۆژەکانی دادێیان بۆ دەهێڵنەوە کە بڕیاری خۆیانی لەسەر بدەن. جیاوازی وپشت گوێ خستنی منداڵ بەتاوان ئەژمار دەکرێ وڕێگە بە فەرامۆشکاری و شڕو وشپڕیوی بەخێوکارانیان نادرێت.

هەموو هەوڵێک ئەدرێ تا لەسۆزی دایک وباوک دانەبڕێن ، فێرکار بۆ ئەم ڕێگە دیاری دەکرێ و لە حاستەنگەکانی ڕۆژگار وژیان بەدادیان دێن. کاتێک لە ئەنجامی کێشە وئاڵۆزی بنەماڵە ، چارەنووسی منداڵ دەکەوێتە بەر مەترسی ، دەوڵەت ودەسەڵات ئەرکدار کراوە سەرپەرستی منداڵ بگرێتە ئەستۆ وناهێڵن باری نەخوازراوی دۆخەکە بەسەریاندا بشکێتەوە. بەڵام لەوەڵاتانی بەڵا ڵێدراو ، ئەم دۆخە ڕێک بە پێچەوانەیە وئەوەی گرینگی پێنەدرێ منداڵ وداهاتووی ئەم چینەیە. ئێران کە بەدەست دەسەڵاتی ئاخوندیەوە دەناڵێنێ ولەسێبەری ئەم حاکمیەتە دیکتاتۆرەدا ، گشت بنچینە وپایەکانی کۆمەڵگا و وەڵات تێک چووە ،منداڵ خەسار دیتوترینن وباری گرانی ئەم بارودۆخە وا بەسەر شانیانەوە ولەم نەهات و ئاڵۆزیەی وەڵاتدا ئەم چینە پشکی گەورەیان بەرکەوتووە. بەهۆی ئەم دۆخە نوێیە کە لەئێران پیشهاتووە و گەمارۆی ئابووری پشتی چەماندوون و نەبوونی مودیریەتی قەیرای ئابووری وژیان ، وڵاتی گرتۆتەوە ، دۆزەخێکی بێوێنە بۆ منداڵ دروست بووە وڕوژ لە دووی ڕۆژ ژیانیان ناهەموارتر دەبێت. نەورۆز کە جێژنێکی گشتیە و خەڵک دەبێ لەم چەند ڕۆژەدا تۆڵە لە سەرما وشەختە وسەهۆڵبەندان بکەنەوە وبە سەیران وخۆشی وجل وبەرگی ئاڵ و واڵا دڵخۆشی دەرببڕن ، بەپێچەوانە نزیک بە 50میلیون کەس ،توانای ئەوەیان نەبوو جل وبەرگی نوێ بۆ خۆیان ومنداڵانیان بکڕن ،یان گەشتێکی نەورۆزیان پێبکەن ودیمەنی سەوز پۆشی نیشتمان پێنیشان بدەن وئەوەیان بە گوێدا بدەن کە ژیان بریتی نیە لە سەهوڵبەندان ،بەڵکوو بەم شێوە بەهاریەشە. بەداخەوە دۆخی خەڵکی ئێران بەم جۆرەیە کە جگە لە نەتوانینی دابین کردنی ڕوژێک بۆ دڵخۆش کردنی منداڵ ، هەموو ڕۆژەکانی حەوتوو و مانگ وساڵ لە بێ بەشی و شەڕی ڕەوانی بەڕێ دەکەن و کار وپیشەی بێ بەشان بۆتە دەربڕینی بێزاری و دژبەری دەسەڵاتی دز ومافیای ڕژیمی دیکتاتور. منداڵ کە چەقی باسەکەمە وئێستا سەرتۆپی ئەم ژیانە نەخوازراوەیە ، بەر لەدایک بوونی دەکەوێتە بەر ئەم ژینە.لەسکی دایەیدا تووشی خراپی تەغزیە دەبێ و بەهۆی ئەوە کە دایکی خواردنی باشی دەست ناکەوێت وتوانای چوونە دوکتوری نیە ، بە ناکامڵی و دۆخێکی تایبەت لەدایک دەبێ. ئەم لەدایک بوون وهاتنە ژیانەوە بەم شێوە ، تا هەتایی کاریگەری لەسەر دادەنێ ودەبێ هەربەو شێوەیە بژی کە لەسەرەتای دروست بوونیەوە پێی ڕاهاتووە. نزیک بە 5 لەسەدی لەدایک بووان ، شانسی گەیشتن بە تەمەنی گەورەبوونیشیان نیە و دەمرن. ئەو منداڵانەش کە ڕزگاریان دەبێ ودەگەنە تەمەن ،هەمان چارەنووسی داکوبابیان دووبارە دەکەنەوە ووەچەبە وەچە وسینگ بەسینگ لەسێبەری ئەم دەسەڵاتە دڕندانەدا ، ئەم ڕەویە دووپاتە وچەند پاتە دبێتەوە. لەپاڵ ئەم گشتە بێ مافی وبرسیەتی وزەبوونیەدا ، هاووسەرگیری مناڵان ، درێژەی هەیە و وەک کاڵاێیکی بێ بەها سات وسەودا دەکرێن.

 یاسای ڕژیمی ئێران بەقازانجی پیاوان داڕێژراوە ، بەشێوەێیک کە کچی نۆ ساڵ بەمێردانی تاوان نیە و یاساییە، لەکاتێکدا ڕێگە پێدراوە کە پیاوەکە 30 تا 40 ساڵ لە ئافرەتەکە گەورەتر بێت. بێگومان چینی منداڵ کە بێبەشترینن و لە بڕیاردانیشدا حیساب بۆ نەکراوە یان توانای بڕیاردانیان نیە ، توانای گۆڕینی ژیان ودۆخی خۆیانیان نیە . دەسەڵات وهێزێک دەتوانێ ژیان بگەڕێنێتەوە بۆ منداڵ و بەگشتی مرۆڤایەتی ،کە سەردەمیانە بیر بکاتەوە و بەڕەچاو کردنی مافی مرۆڤ، هەموو خورافات ویاسا داتاشراوەکانی ئاخوند کە کوت وبەندی کۆمەڵگایە ، دابماڵێ و ئەو بنچینە مرۆڤ تەوەرانە بکاتە پێوەر کە ئینسان بۆ خۆش بژیوی وژیانی دونیایی دایڕشتووە..
ڕێکه‌وت: 2019-03-25 21:15:57
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی