سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ خەڵکی كوردستان

 جەماوەری ستەملێكراوی كوردستان!

ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران! 

ئه‌مساڵ جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی دیارو به‌رچاو پێشوازیان له‌ هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێ کرد.
بە بۆنەی بەڕێوەبردنی سەركەوتوانەی ڕێوڕه‌سم و بۆنەی نەورۆز و ساڵی نۆێ‌ 1398 ی كۆچی خۆری كە لە شارو دێکانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌کی دیار و به‌رچاو بەڕێوە چوو،سپاسی بێ‌ پایانی خۆمان پێشكەش بە خەڵكی كوردستان، كچان،كوڕان و هەموو چین و تۆێژەكانی كوردەواری و ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی سازمانی خەبات دەكەین كە بە لە خۆبوردویی و بە بێ‌ گوێدانە هەڕەشەكانی هێزەسەركوتگەرو ناوەندە ئەمنیەتیەكانی ڕژیمی ئاخوندی ئاگری نەورۆزیان لە سەر چیاكان و لە شارو لە دێ‌كانی كوردستانی ئازیز كردەو. دوباره‌ ئه‌م بۆنه‌ پیرۆز و مه‌زنه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌تان پیرۆزبێ. 

ئەو هیممەت و لە خۆبوردوییەی جەماوەری قارەمانی كوردستان لەم هەلومەرجەدا كە هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم، جینایەت و سەركوت و چەوسانەوەی تێكۆشەرانیان لە ناوخۆدا پەرە پێداوە، دەرخەری دوو ڕاستی حاشا هەڵنەگرە، ئەویش نامەشروع بوونی رژیم، بە هەموو لق و پۆپەكانیەوە و راستیەكەی دیكەش ڕەوتی ڕوخان و لە ناوچونی یەكجاری ئەو دەسەڵاتە نگریسەیە لەلایەن خەڵكی وەزاڵەهاتوی ئێران و كوردستان. 


سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران وەك تەشكیلاتی پێشڕەو وە خەباتكاری رێگەی ئازادی گەل و نیشتمان و خاوەن پڕنسیپ و ئوسوڵی شۆڕشگێڕانە، جارێكی یكە دووپاتی دەكاتەوە و بەلێن بە ڕۆحی شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگەی ئازادی و جەماوەریی خۆڕاگری كوردستان دەداتەوە كە تا گەیشتن بە ئامانجەكانی گەلی كورد و ڕوخانی رژیمی ئاخوندی لە شۆڕشی ڕەوا بەردەوام دەبێ‌ و هیچ لەمپەرو كۆسپێك كار ناكاتە سەر بڕیاری قایم و پتەوی لە پێناو ئامانجە ڕەواكاندا. 


سەركەوی خەباتی مافخوازانەی خەڵكی كوردستان 
بڕوخی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی ئێران 


سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
3ی خاكەلێوەی 1397 كۆچی خۆری
ڕێکه‌وت: 2019-03-26 11:37:19
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی