كوژرانی كچێك بەدەستی كەسانی نەناسراو لە مەریوان

 تەرمی کچێكی گەنج کە بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژراوە، لە شاری مەریوان دۆزرایەوە.
رۆژی شەممە ٢١ی بانەمەڕ، تەرمی کچێكی گەنج بەناوی نەرمین وەتەن خا، لە مەریوان دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری ئەو شارە کراوە.
جێی باسە كە نەرمین تەمەنی ٢٣ ساڵ و تەنیا کچی خانەوادەكەی بووە.
تەرمەكەی لە گۆڕستانی ئاوایی کۆڵان نێژراوە.
سەرچاوەیەک لەم بارەوە رایگەیاندووە بەهۆی ئەوەی كە نەرمین توشبووی ماددەی هۆشبەر بووە و دایک و باوکی بەساڵاچوون، هەتا ئێستا هیچ کەس بەدواداچوونی بۆ نەکردووە.
ڕێکه‌وت: 2019-05-13 21:30:48
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی