کەنداو لە نێوان خەلیجی فارس،عەرەبی وبەسڕە !

زێنەب حسێنی
بەدرێژایی مێژوو ناو نازناوی جیاواز لە کەنداو و دەریچە وگەرووەکانی ئەم زەریایە نراوە وهەر دەوڵەت ودەسەڵاتێکی ئەم ناووچە بە پێی بەرژەوەندی خۆی نێوی بردووە. سومەری و ئەکەدیەکان ناوی جۆراو جۆریان لێناوە وپێیان گوتووە: دەریای نزم، ڕووباری تاڵ، دەریای خۆرهەڵاتی خۆر، دەریای وڵاتی کلدانیەکان. یونانیەکان و ڕۆمانیەکان ناوی دەریای سوریان لێناوە .
نوسەری رۆمانیش(بلینیوس) چکۆلە ناوی خەلیجی عەرەبی لێنا.
سەرکردە ئەسکەندەری گەورە هۆنیار خوس، لە ساڵی ۳۲٥ پێش میلاد ناوی لێنا دەریای فارس.
جوغرافی ناسانی فارسیش لە سەدەی 14ی هیجری ناویان نا خەلیجی عێراق.
دەوڵەتی عوسمانی و عەرەب ناویان نا خەلیجی بەسرە و زۆر ناوی تریشیان لێنا وەک: کەنداوی بەحرەین .....
ئێستا بە دوو ناو ناو دەهێندرێ ، وڵاتانی عەرەبی پێی دەڵێن کەنداوی عەرەب و ئێرانیش بە خەلیجی فارسی ناوی دەبات ،کە بەپێی هێندێک بەڵگە وسەرچاوە وڕەسمیەتی نێو نەتەوەیی کەنداوی فارس لە کۆی ناوەکانی دیکە جێکەوتووترە.
لە نێوەندە نێونەتەوەیەکان بە هەردوو ناوەکە ناو دەهێندرێ بە پێی شوێن و هۆی ناوهێنانەکەی بۆ راگرتنی هاوسەنگی و درووست نەبونی هەستیاری ،ئەم کارە دەکەن.
شارستانیەتی دۆڵی رافیدەین، لەوسەری باکورو خۆرئاوای کەنداو، مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە و بەردەوام ناوچەیەکی بازرگانی گەورە بووە.
ئەم ڕێڕەوە گەورە دەریاییە بەردەوام جوڵەی بازرگانی بووەو هەیە لە نێوان شارستانیەتە گەورەکان لە ڕۆژهەڵاتی هیند و چین.
40 لەسەدی بازرگانی نەوتی جیهانی لەو ڕێڕەوە دەریایەوە هەیەو دەگوازرێتەوە و بە ناوچەیەکی بازرگانی جیهانی دەژمێردرێ.
عەرەبستانی سعودی و عەمان و ئیماڕات و ئێران و کوەیت و قەتەر و بەحرەین جەواری کەنداوون و لەکۆنەوە تا ئێستا لەمل بەملەێیکی توند بوون لەگەڵ ئێران.
تەنگەی هورمز کەڕێڕەوێکی ستراتیژییە ولەهەر گرفتێک لەم ناووچە، ڕژیمی ئێران وەک کارتێکی فشار ، هەڕەشەی داخستنی دەکات، زۆرجار ناسەقامگیری سیاسی وئابووری دروست کردووە.، ئەم گەرووە لە زۆر بارەوە گرینگی بەرچاوی هەیە و ناوچەکەو جیهان بە هەستیاریەوە لەگەڵ هەر دۆخێکی دەجووڵێنەوە.
ئێران بەهۆی فشاری سیاسی و ئابوری کە لەسەریەتی، بەردەوام هەڕەشەی داخستنی ئەم گەرووە دەکات و وەک کارتێکی فشار بەکاری دێنێ، کە وێ دەچێ ئەم جارە ئەم هەڕەشە وگیڤەی بۆ نەچێتە سەر و ئەمریکا و وەڵاتانی کەنداو بەکردار ڕێگەی ئەم مەترسیەی ڕژیم ی ئێران نەهێڵن.
هەرچەند وڵاتانی عەرەبی و سنوری ئەو ناوچەیە بەردەوام لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێڕەوی ترن تاکو لە کاتی دروست بونی حاستەنگ، بازرگانی لەو ڕێڕەوە دەریاییە نەوێستێ.
دەسەڵاتی ئاخوندی ، بەردەوام ئەمنیەتی ناوچەکەی تێکداوەو لە ماوەی چوار دەیەی دەسەڵاتی ، هەوڵی تێکدەرانەی لە ناوچەکەو جیهان دا پەرە پێداوەو بە ناوی گروپی جیا جیا و لە دەرەوەی سنوری جوغڕافی خۆی، وەک جاڵجاڵۆکە گرووپ وتاقمە ئاژاوەگێڕەکانی بە ناوچەکەدا بڵاو کردۆتەوە.
نەبونی یەکدەنگی وڵاتانی کەنداو دژبە دەسەڵاتی ئێران، ڕەوتی گەشەی ڕژیمی بۆماوەیی پەرە پێداوەو گروپە تروریستیەکانی لە وڵاتانی عەرەبی بە ناوی جیاوازو ڕەنگی جیا، تەیار کردوە و بۆتە مۆتەکەی گیانیان.
لە ماوەی ئەم چوار دەیەی دەسەڵاتی چاوی تەماعی لەناوچەکە نەبڕیوە، بە تایبەت ئەو ڕێڕەوە ئاویەی کە 40 لەسەدی داهاتی نەوت و گازی جیهانی لێ بەرهەم دێت.
بەهۆی فشارەکانی ئەمریکا و بەترۆریست ناساندنی سپای پاسداران ، ....ڕژیمی ئێران تەنگەتاو بوەو لە هەوڵی نیشان دانی قودرەت و هەیبەتە کارتۆنیەکەیەتی و هەڕەشەی لەناو بردنی ئەمریکا دەکات.
وەشاندنی گورزی ترۆریستی لە کەشتیە مەدەنیە گەورەکانی نەوت و گاز ، لەڕێی باڵ ولقەکانی سپای قودس و دروست کراوەکانی، دەرخەری ئەوەیە لە خاڵی کۆتای نزیکە و بۆ مانەوەی دوایین هەوڵ ئەدات.
بەو زەربەتەو تاکتیکە شکست خواردوەی، دەیهەوێ وا نیشان بدات کە ئەتوانێ لە دڵی بازرگانی جیهان بدات و بەو شێوە ترسی وەهمی خۆی نیشانی جیهان بدات. گواستنەوەی شەڕ بۆ ناوچەیەکی بازرگانی گرنگی جیهانی یەکێکی تر لە تاکتیکە شکست خواردوەکانی ڕژیمە ،کە ئەم پلانەی وەک ئەوانی دیکە پووچەڵ کراوەتەوە و
ئەمریکاو باقی وەڵاتان، ناکەونە داوی ساویلکانەی ڕژیمی ئاخوندی .
هەموو گرفتەکان کە دەسەڵات لەماوەی ڕابردوودا خولقاندوویەتی ،ئێستا ڕوو بە خۆی بۆتەوە وفشارە دەرەکی ونێو خۆکان دەستیان داوەتە یەک و وێ دەچێ بەم زووانە مەترسیەکان بڕەوێننەوە وئێران وکەنداو کۆی جیهان لەشەڕی ئەم دەسەڵاتە ڕزگار ببن..
ڕێکه‌وت: 2019-05-14 08:47:07
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی