برایان هۆک:ئەو وڵاتانەی نەوتی ئێران بکڕن گەمارۆ دەخرێتە سەریان.

 برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران ووتی: دوای کۆتایی هاتنی دەورەی لێخۆشبوونی گەمارۆکان لە رێکەوتی ۱۲ی بانەمەر، هەر وڵاتێک نەوتی ئێران بکڕێت گەمارۆ دەخرێتە سەری، هەروەها ئامریکا سورە لەسەر سیاسەتی بە سفر گەیاندنی ناردنی نەوتی ئێران و بریارەكەی نەگۆڕە.
هەواڵدەری رۆیتەرز رۆژی ۱۰ی جۆزەردان نووسی: برایان هۆک لە راگەیاندراوێکدا ووتی: تەنانەت ئەو وڵاتانەی کە نەیانتوانیوە ئەو بەشە نەوتەی کە لە سەری رێکەوتن کرابوو لە ئێرانی بکڕن، ئەگەرلەم ماوەدا نەوت بکڕن گەمارۆ دەخرێتە سەریان.
بە پێی راپۆرتێک کە رۆژی پێنج شەممە ۹ی جۆزەردان لە وال ستریت ژۆڕناڵ بڵاو بۆتەوە: وڵاتانی وەکو چین و هیند کە لە مانگی نوامبر لێخۆشبوون لە گەمارۆکانیان بەرانبەر بە کڕینی نەوتی ئێرانیان وەرگرتوە ،دەتوانن درێژە بە کڕینی نەوت تا دوای ۲ی مانگی مەی بدەن تا بەو ئاستەی کە وتووێژی ڵەسەر کراوە بگەن.
برایان هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران،رۆژی رابڕدوو لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش لە دەسپێکردنی کۆبونەوەی بەپەلەی پلەبەرزانی وڵاتانی عەرەبی لە شاری مەکە ووتی: ئەگەر قازانجەکانی ئامریکا لەلایەن رژیمی ئێرانەوە بکەوێتە مەترسیەوە،ئامریکا بە هێزی نیزامی وەڵامی ئەداتەوە.
ناوبراو هەروەها ووتی: یەکێك لە کردەوەکانی ئامریکا کە ناردنی ناوی فڕۆکە هەڵگڕی لینکۆڵن بۆ ناوچەکەیە ،کاریگەری بوە لەسەر ئێران و بۆتە هۆی پێداچوونەوەی ئێران بە کردەوەکانی دا.
ڕێکه‌وت: 2019-06-02 23:11:36
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی