پەیامی سەرەخۆشی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوای شێخ حەسەن سەرقوڵ

بە داخەوە شێخ ئەحمەد حوسەینی ناسراو بە شێخ حەسەن سەرقوڵ كۆچی دوایی كرد.
شێخ حەسەن كەسایەتێكی نیشتمان پەروەرو دڵسۆزی سازمانی خەبات بوو.
شێخ حەسەن مامی كاك رێبوار حوسەینی ئەندامی دەفتەری سیاسی و خزم و كەسی ژمارەیەك لە ئەندامانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانە.
بە بۆنەی كۆچی دوایی شێخ حەسەن سەرەخۆشی بە مامۆستا شێخ رەئوف حوسەینی و كاك رێبوار حوسەینی و تێكڕای ئەندامانی خانەوادەی رادەگەێنم و خۆم لە غەم و پەژارەیاندا بە شەریك دەزانم.
ڕێکه‌وت: 2019-06-08 11:15:14
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی