کۆچی دوایی کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر لەناوچەی بانە

 رۆژی چوارشەممە ریکەوت 15ی جۆزەردان، شێخ ئەحمەد حوسەینی ناسراو بە شێخ حەسەن سەرقوڵ کەسایەتی خۆشەویست و نیشتمانپەروەر و دلسۆزی سازمانی خەبات كۆچی دوایی كرد.
شێخ حەسەن كەسایەتێكی کوردپەروەر و هاوکات مامی بەرێز كاك رێبوار حوسەینی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانە.
بەم بۆنە دڵتەزێنەوە سەرەخۆشی بە مامۆستا شێخ رەئوف حوسەینی و كاك رێبوار حوسەینی و تێكڕای ئەندامانی خانەوادەی رادەگەێنین و لەخوا داواکارین خوالێی خۆش بێت و بە بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات، و سێبووری کەس و کاری بێ.

اناللە و اناالیە راجعون
ڕێکه‌وت: 2019-06-08 11:20:43
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی