خوشکەزای پێشمەرگەیه‌کی سازمانی خەبات لە شاری مەهاباد تیرۆرکرا

خه‌باتمیدیا: به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو سه‌ر له‌ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی ٢٠١٩/٠٦/٠٩ خوشکه‌زایی پێشمه‌رگه‌یه‌کی سازمانی خه‌بات له‌ شاری مه‌هاباد به‌ناوی سمایل موسازاده‌، ناسراو به‌ سمایل بۆکانی له‌لایه‌ن چەند کەسێکی نەناسراو کەوتە بەر دەسترێژی گوله‌و گیانی له‌ده‌ستدا. سمایل موسازاده‌ ناسراو به‌ سمایل بۆکانی لەبنەماڵەی ئاقاییەکانی شاری مەهاباد و خاوەنی کتێبخانەی پەژوهێش له شاری مەهاباده‌. بەم بۆنەوە پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە بنەمالەی بۆکانی و ئاقایی و بەتایبەت کاک کاویس ئاقایی پێشمەرگەی سازمانی خەبات وهەموو خزمان و دۆستانی خوالێخشبوو دەکەین و خۆمان بە شەریكی غەمی كاك كاووس ئاقایی پێشمەرگەی سازمانی خەبات و خانەوادەی كۆچ كردوو و خزمان و دۆستانی دەزانین.
ڕێکه‌وت: 2019-06-11 00:07:23
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی