په‌یامی پیرۆزبایی کاک بابه‌شێخ حسینی بۆ کاک مه‌سرور بارزانی

بەڕێز كاك مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان.


  سڵاوێکی گەرم!


 بە بۆنەی هەڵبژێردرانت بە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق گەرمترین پیرۆزبایتان پێشكەش دەكەم. هومێدوارم بەڕێزتان لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئیدارەكردن و سەقامگیری كوردستان دا سەركەوتوبن. ئەم هەلومەرجە حەستەمەی لە كوردستان و ناوچەكەدا دەبیندرێ‌، پێویستی بە وردبینی و كاری لێبڕاوانە هەیە، كە گومانی تێدا نیە بەڕێزتان لە باشتر كردنی هەلومەرجەكە و بەرەوپێش بردنی هەرێمی كوردستان دا به‌ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كان و پاراستن و پێشكه‌وتنی قه‌واره‌ی هەرێمی کوردستان سه‌رکه‌وتوو ده‌بن.


لە گەڵ پیرۆزبایی خۆم و هاوڕێیانم لە سازمانی خەبات.


بابەشێخ حوسەینی


سکرتێری گشتی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕێکه‌وت: 2019-06-12 20:26:00
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی