خۆكوژی ژنێكی خەڵكی پاوە

ژنێکی گەنجی خەڵكی شاری پاوە بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی كوشت.
سەرلەبەیانی رۆژی هەینی ٢٤ی جۆزەردان، ژنێکی تەمەن ٢٩ ساڵانی خەڵکی شارۆچکەی باینگان سەر بە شاری پاوە، بە ناوی “شیوا خوسرەوی” لە رێگەی خواردنی حەبەوە خۆی كوشتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شیوا لەگەڵ مێردەكەی دەیانهەویست جیاببنەوە و بڕیار بووە سەرەتای ئەم حەوتویە، بە شێوەی رەسمی کاری جیابوونەوەیان کۆتایی پێبێت.
ئەو سەرچاوە لە درێژەدا رایگەیاندوە شیوا بە هۆی فشار و زۆری خانەوادەكەی لەپێوەند بە بابەتی جیابوونەوەکەی، خۆی كوشتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: شیوا خوسرەوی دایکی منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ و کۆرپەیەکی چەند مانگان بووە.
ڕێکه‌وت: 2019-06-15 22:15:00
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی