بەردەوامی زیادبوونی نرخی سکە و دۆلار لە بازاری تاران

 رۆژی دووشەممە ۲۷ی جۆزەردان نرخی سکەو زێڕ لەبازارەكانی تاراندا لەچاو رۆژانی رابردوو زیادی كردووە. بەپێی راگەیاندنی یەکگرتووی زێڕو خشڵ، نرخی جۆرەکانی سکە و زێڕ زیاد بووە. نرخی هەر سکەیەكی تەواو بەهاری ٸازادی شێوازی نوێ ٤میلیون و ۷٥۰ هەزار تمەن، و سکەی تەواو بەهاری ٸازادی شێوازی قەدیم ٤میلیون و ٥٥۰ هزار تمەن ئاڵوگۆر کراوە. لە بازاڕی ٸازادیش هەر سکەیەكی نیو بەهاری ٸازادی ۲میلیون و ٤٥۰ هزار تمەن، رۆبعی سکە لەگەڵ ۳۰ هەزار کەم بونەوەی نرخی لە چاو ئاڵوگۆری یەکشەممە بە نرخی ۱میلیون و ٦٥۰ هەزار تمەن و سکەی گرەمی ۱میلیون تمەن دەفرۆشرێ.
ڕێکه‌وت: 2019-06-18 09:30:09
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی