ئانگێلا مێركل: ئەگەر رژیم پێبەندی بەرجام نەبێ‌، دەرئەنجامێكی خراپ چاوەرێی دەكات

 ٸانگێلا مێرکل سەدری ٸەعزەمی ئاڵمان، روژی سێ شەممە ۲۸ی جۆزەردان ووتی: بەڵگەی بەهێز لە بەردەست دایە کە رژیمی ٸێران هێرشی سە ردوو كەشتیە نەوتكێشەكەی دەریای عەمانی ئەنجام داوە، رژیمی ٸێران دەبێ پێبەندی بەرجام بێ دەنا روبەروی دەرئەنجامەکەی دەبێتەوە.
ناوبراو لە كۆنفرانسێكی چاپەمەنی دا لە بێرلین رایگەیاند: ٸێمە ٸەم رووداوە زۆر بە جددی وەرٸەگرین، باروودۆخەکە زۆر جددییە، ٸێمە هەموو لایەكمان ئاگاداركردۆتەوە کە لە دروستكردنی شەرو پێکدادان خۆیان ببوێرن. سەدری ٸەعزەمی ئاڵمان رژیمی ٸاخوندی ئاگاداركردەوە لە پێشێلکردنی بەڵێنەکەی بە بەرجام و رایگەیاند: ٸێمە ٸەوەی لە تواناماندابێت ٸەنجامی دەدەین تا پێکدادانەکان لەگەڵ رژیمی ٸێران بە شێوازیکی ٸاشتیخوازانە چارەسەر بکەین، بەڵام رژیمی ٸێران دەبێ پێبەندی رێكەوتنی ٸەتۆمی بێ. ناوبراو زیادی کرد: ٸێمە رژیمی ٸێران ناچار دەكەین كە پێبەندی ٸەم رێکەوتنە بێت، بەڵام ٸەگەر واش نەبوو دەرئەنجامەکەی دەبینێت.
هاوكات رۆژانی دوشەممە و سێشەممە ۲۷ و۲۸ی جۆزەردان، رێبەرانی وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوایش لەپێوەند بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی بەرجام، رژیمی ٸاخوندیان ئاگادار کردۆتەوە.
لەلایەكی ترەوە ئەمانوئێل ماكرۆن، سەرۆك کۆماری فەرانسە، لەپێوەند بە بڵاوبونەوەی هەواڵی زیادبوونی پیتاندنی ئۆرانیۆمی رژیمی ئاخوندی بەرێژەیەكی زۆر لەچاو ئەو برەی كە لە رێكەوتنی بەرجامدا دیاری کراوە، نیگەرانی خۆی دیربڕی و ووتی: ٸێمە خوازیاری ئەوەین كە رژیمی ئاخوندی هەلسوکەوتێکی بەرپرسیارانە و بەسەبریان بێت.
ڕێکه‌وت: 2019-06-19 10:04:34
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی