ئوروپا پێویستە لەدژی کردەوە مەترسیدارە دەریاییەكانی رژیم یەكگرتوانە هەنگاو هەڵبگرێ‌.

 هەواڵدەری بلۆمبێرگ رۆژی سێشەممە 8ی گەلاوێژ، لە سەردێری بابەتێكیدا نووسی؛ ئوروپا و ئامریكا پێویستە لەبەرانبەر هەڵس و كەوتە خراپەكانی رژیمدا یەكگرتووانە هەنگاو هەڵێنن.
لەو سەرووتارەدا هاتووە؛ وڵاتە ئوروپاییەکان كە نیگەرانی خۆیان لەبەرانبەر هەنگاوی دزینی نەوت هەڵگرێكی بریتانیای دەربریوە، بۆ پارێزگاری كردن لە كەشتیە بازرگانیەكانی خۆیان لە تەنگەی هورمز لە کەنداوی فارس، هەڵویست، دەگرن.
ئەو هەواڵدەریە لەم سەرووتارەدا هەنگاوی ئوروپاییەکانی بە دەسپێکێکی جیگەێ هیوا زانی،بەڵام پێی وایە كە بۆ كەمكردنەوەی هەڵس و كەوتە خراپەكانی رژیم و پارێزگاری كردن لە كەشتیەكان لە ناوچەكەدا، پێویستی بە هەوڵێكی نێونەتەوەیی هەیە و ئەو جۆرە هەوڵەش، پێویستی بە بەشداری هێزی دەریای ئامریكایە.
ڕێکه‌وت: 2019-08-01 10:47:30
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی