گیرانی دوو لاوی خەڵكی مەریوان

 دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بەناوەكانی حەمدی ئەختەركاوان، و شاهۆ ئەختەركاوان، پاش گیرانیان، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزراون.
هەواڵدەری كوردپا: رۆژی یەکشەممە، ٢٣ی پووشپەڕ، "حەمدی ئەخترکاوان" خەڵکی گوندی "بڵبەر" لە ناوچەی هەورامان و دانیشتووی شاری مەریوان، پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
"شاهۆ ئەخترکاوان" حەوتووی رابروو، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان و دواتر دەسبەسەر کرابوو.
ئەم دوو لاوە مەریوانییە پاش دەسبەسەرکردنیان، بۆ لێپرسینەوە رەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنە، کراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەپێوەند بە چارەنووسی ئەم دوو لاوە کوردە لەبەردەستدا نییە.
ڕێکه‌وت: 2019-08-02 10:01:00
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی