کۆبونەوەی مامۆستایانی خانەنشین و مامۆستایانی لەسەرکار لە ئێران و كوردستان

 ئەمرۆ دوشەممە رێكەوتی 14ی گەلاوێژی 98، مامۆستایانی خاوەن كار و مامۆستایانی خاوەن مافی وانەوتنەوە، ئەمرۆ بۆ رۆژی دووەم بە بەردەوامی بۆ نارەزایەتی دەربرین لەبەرانبەر بەرێوەنەبردنی یاسای وەرگرتنی ئەو مامۆستایانەی مافی وانەوتنەوەیان هەیە، لە كۆمەڵێك لە شارەكانی ئێران و كوردستان دەستیان دایە گردبوونەوە و خۆپیشاندان. جێی باسە كە ئەو گردبوونەوانە لە هەریەكە لە شارەكانی تاران، ئەهواز، ئیسفەهان، تەورێز، كرماشان، سەری هەڵداوە. ئەو مامۆستایانە لە هەریەكە لەو شارانەدا بە بەدەستەوە گرتنی كۆمەڵێك تراكت و وتنەوەی دروشمی جیاواز وەك؛ مامۆستای گیراو دەبێ ئازاد بكرێ،‌ هاوار لەدەست ئەو هەمووە ناعەداڵەتیە، نە دزی و نە زیللەت، ئەوەیە دروشمی میللەت، نارەزایەتیەكانیان دەربریوە. ئەو گردبوونەوە و نارەزایەتیانە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 13ی گەلاوێژ لەلایەن زیاتر لە هەزاران مامۆستای خاوەن مافی وانەوتنەوە و مامۆستایانی خانەنشین لە سەرانسەری وڵاتدا سەری هەڵدا، بۆ نارەزایەتی دەربرین لەبەرانبەر مافی دانەمەزراندنیان.
ڕێکه‌وت: 2019-08-05 21:42:22
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی