سەردانی لیژنەی ناوچەی بەکرەجۆ لە پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات لە سلێمانی

 سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە 13ی گەلاوێژ، لیژنەی ناوچەی بەکرەجۆی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی هاوڕێ ٸومید عەبدوڵڵا کارگێری ناوەندی باڵا، و هاورێ لەگەڵ بەرپرسی یەکیەتی ژنانی ناوچەی بەکرەجۆ و هەروەها هەڤاڵان بەهادین فەتاح و تۆفیق محەممەد،شادی نووری و شەوبۆ عەبدوڵڵا و شڤان سدیق ستافی لیژنەی ناوچەی بەکرەجۆ، سەردانی پەیوەندییەکانی سازمانی خەباتیان کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن بەرێز فواد جەعفەری بەرپرسی پەیوەندیی سلێمانی سازمان، بەگەرمی پێشوازییان لێ کرا.
جێگەی باسە لەم چاوپێکەوتنەدا وێرای نوێکردنەوەی دیدار، چەندین باس و تەوەری کوردستانی و جیهانی و هەروەها بارودۆخی خەڵک لە کوردستانی ٸێران قسە و باسیان لەسەر کرا و هەر دوو لایەن خۆشحالی خۆیان بە درێژەدان بە پەیوەندی دوو لایەن دەربری، و هیوایان خواست لە داهاتوش دا ٸەم چاوپێکەوتنانە درێژەی هەبێت.
ڕێکه‌وت: 2019-08-06 20:08:24
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی