هاووڵاتیەكی خەڵكی قوروە لەسێدارە درا

 حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی قوروە سەر بە پارێزگای سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری قوم جێبەجێ کرا.
رۆژی دووشەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩، حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی قوروە بە ناوی ”ڕەسووڵ قادر مەلا“ تەمەن ٣١ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری قوم جێبەجێ کراوە.
رەسووڵ قادر مەلا چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
هەواڵدەری هەنگاو: ناوبراو چوار ساڵ پێش لەسەر کڕینی تەزبیحێکی بەنرخ کە ساختە بووە، کەسێکی بە ناوی کاووس کوشتووە.
ڕێکه‌وت: 2019-08-10 13:21:50
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی