هۆكاری بەكارهێنانی مەوادی موخەدیر لەلایەن خوێنكارانەوە

 سكرتێری ستادی بەرەنگاربونەوەی مەوادی موخەدیر، بە ئاماژەكردن بەو لێكۆڵینەوانەی كە لە چوارچێوەی ئێعتیادی خوێندكاران و هۆكارەكانی پەنابردنی ئەو چینە بۆ بەكارهێنانی مەواد، ووتی: بەشێكیان یەكەم هۆكاری بەكارهێنانی مەوادیان وەك بێ‌ زیانبوونی مەواد زانیوە، هۆكاری دووەمیش بەهۆی زۆرلێكردنی هاوتەمەنەكانیان و ئەوانیش بۆ ئەوەی كەم نەهێنن، دەچنە ناو ئەو كۆمەڵەوە.
هۆكاری سێیەمیش، مەواد وەك هۆكارێكی سەرگەرمی ناوی هێنراوە، ئەوانەی كە دەیانزانی مەوادی موخەدیر خراپ و ئێعتیاد هێنەرە، بەڵام وایان بیرنەكردۆتەوە كە بە یەكجار بەكارهێنان موعتاد دەبن، بۆیە پێویستە بڵێن كە ئەوە رێگایەكە گەرانەوە لێی زۆر ئەستەمە.
ڕێکه‌وت: 2019-08-10 14:40:40
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی