راگەیەندراوی سازمانی خەبات بەبۆنەی 28ی گەلاوێژ فتوای جیهادی خومەینی لە دژی گەلی کورد

خەڵكی بەشخوراوی كوردستان!
دۆستانی پرسی نەتەوەی كورد لە كوردستانی ئێران!
رۆژی 28ی گەلاوێژی 1398ی هەتاوی یادی 40 ساڵەی فتوای نارەوای جیهادی خومەینی یە دژ بە خەڵكی كوردستان و بە كافر ناساندنی نەتەوەی بەزۆرینە موسڵمانی كورد.لەوڕۆژەدا خومەینی فەرمانی بە هێزە سەركوتگەرەكانی كرد هێرش بكەنە سەر كوردستان.
هەر چەند خومەینی لەو ئاستەدا نەبوو هیچ فتوایەك بدات و بەپێی بنەماكانی دینیش فەرمانی جیهاد نەتەوەی زۆرینە موسڵمانی كورد ناڕەواو تەاو بە پێچەوانەی بنەماكانی ئیسلامە، بەڵام خومەینی بە كەڵك وەرگرتن لە هەستی كەسانی ناشارەزا لە بنەماكانی دین و ناشارەزا لەبنەما مرۆڤایەتیەكان، وە هەستی مەزهەبی و تەحریف كردنی بنەما ئیسلامیەكان، فەرمانی جیهادی لە دژی نەتەوەی كورد ڕاگەیاندو پاسداری تاریكیپەرەستی بەرەو كوردستان بەرێ كرد، لە بەرانبەردا خەڵكی كوردستان و بەتایبەت هێزی پێشمەرگە توانیان بەشێوەیەكی قارەمانانە، دیفاع لەسەر و ماڵ و نامووس و نیشتمان بكەن.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، كە ئەو كات لەژێر ناوی دەفتەری مامۆستا شێخ عزەدینی حوسەینی كار و تێكۆشانی دەكرد، یەكێك لەشانازیە گەورەكانی ئەوەیە لە بەرامبەر ئەو فتوا نارەوا و نا مرۆڤانەیەی خومەینیدا، دیفاع لە خاكی كوردستانی هەڵبژاد و لەبەرامبەر هێزەكانی دژمنی كورد و ئازادی دا، لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان لێبڕاوانە و قارەمانانە مقاومەتی كرد و لە چەندین داستانی كەم وێنەدا، توانیان زەبری گورچ و بڕ لە پاسدار و بەكرێگیراوانی رژیم بدات و لە دوای نزیك بە سێ مانگ و لە داستانی 10ی خەزەڵوەری 1358 لە ناوچەی بانە توانی لە چالاكیەكی كەم وێنەدا هێزێكی زۆرو پۆشتەی رژیم بە یەكجاری تەفر و تونا بكات و رژیمی خومەینی ناچار بە پاشەكشە و ئاگر بڕ بكات.
ئەگەر چی پێشمەرگە وجەماوەری كوردستان لەبەرامبەر هێزەكانی رژیم مقاومەتیان كرد و ئەو هێزە داگیركەرانە لە شەڕی سێ مانگەدا تووشی شكست هاتن، بەڵام ئاسەواری فەرمانەكەی خومەینی و هێرشی هێزەكانی رژیم بۆ سەر كوردستان، ماڵوێڕانی، ئاوارەیی و بە ناحەق رژانی خوێنی سەدان پیر و لاوی كورد و قەڵاچۆكردن و وێران كردنی دەیان گوندی ناوچەکانی كوردستانی بەدواوە بوو كە لە دوای 40 ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا هێشتا ئاسەوارەكانی لەسەر كوردستان و خەڵكەكەی ماون.
هاونیشتمانیانی ئازادیخواز!
لە ئێستادا كە یادی 40 ساڵەی ئەو تاوانەی خومەینی و رژیمەكەی دەرحەق بە كورستان و دانیشتوانەكەی دەكەینەوە، رژیمی داگیركەری ئاخوندی لە نێوخۆیدا خۆركە لێی داوەو كرمۆڵ و دابەش بووە بەسەر چەندین باند و باڵی دژ بە یەك، باندەكانی رژیم سەردەمانێك لەسەر دزین و خواردنی داهاتی خەڵكی ئێران رێكەوتبوون و زۆر گەندەڵیان بۆ یەكتر دەپۆشی، بەڵام لە ئێستادا شەڕەكەیان بە ڕادەێكە كە رۆژانە گەندەڵی دارایی و ئەخلاقی یەكتر بۆ خەڵكی هەژار و بێ دەرەتان و بێزار لە ئاخوندی ئێران ئاشكرا دەكەن، هەر ئەو هەنگاوانەی باندەكانی رژیم كاریگەری زۆرتری داناوە لەسەر رق و تووڕەیی جەماوەری ئێران لەو نیزامو دەسەڵاتە.
لەلایەكی دیكە ئەو دەسەڵاتە تووشی بن بەستی سیاسی، دارمانی ئابووری و قەیران و دیارەدەی زۆری كۆمەلایەتی لە ئێران بووە. رژیم لەلایەن ئەمریكاو باقی وەلاتانەوە گەمارۆی ئابووری و فشاری زۆری سیاسی خراوەتەسەر، كە كاریگەری گەمارۆكان رۆژ لە دوای رۆژ زۆرتر دەبێ و دۆخی ناوخۆی ئێران تا دێ زیاتر قەیراناوی دەبێ و رژیمیش كە سەرچاوەی ئەو دەرد و نەهامەتیانەیە كە تووشی خەڵكی ئێران هاتووە، توانای چارەسەری قەیرانەكانی نەماوەو تا دێ ئەو فشارانە، كاریگەری دروست دەكەن و ئەگەری داڕمانی رژیم لە داهاتوویەكی نزیكدا لە رابوونێكی جەماوەری و شۆرشگێڕانە ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆر و گەندەڵ و دژە كوردە كۆتایی پێ بێ.
ئەوەی لە دوای رژیم بۆ ئێمە زۆر گرینگە ، ویست و داوا سیاسی و نەتەوەییەكانی خەڵكی كوردستانە، بۆ ئەوەی نەتەوەكەمان تووشی نەهامەتیەكانی رابردوو نەبێتەوە، روخانی یەكجاری ئەو ڕژیمە دیكتاتۆرەیە، هەر لەو سۆنگەوە، سازمانی خەبات پێ وایە بە بەدەمەوەچوونی هەر داوای فێڵبازانەی لە ژێر ناوی ووت وێژ لە گەڵ ئەو حكومەتە دیكتاتۆرە تاوان و خەیانەتە بە مێژووی خەباتی ڕەوای جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی كوردو بێگومان ئاخوندەكان لە تەنگانە دەرباز دەكات و حكومەتی ئااخوندی هەوڵدەدا بۆ مەشروعیەت و ڕەوایی بە حكومەتە ناڕەواكەیان كەڵك لە ووت وێژ وەربگرێ‌. جێگەی خۆیەتی و گەلێك دروست و پەسەندە لە جیات وتووێژكردن لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرە،هەوڵی پتەو كردنی دۆستایەتی و هاوكاری لە گەڵ هێزە ئازادیخواز و شۆرشگێڕەكانی تێكۆشەری ئێران بدەین وبە تەفاهوم و لێك حاڵی بوونی زیاتر، ئێرانی داهاتوو دیموكراتیزە بكرێ و تیایدا ماف و ئازادیەكانی نەتەوەی كورد بێتەدیی و بەشێوەی بەرابەر و یەكسان و ئاشتی لەگەڵ باقی نەتەوەو چین و تووێژەكانی ئێران بژین.
سەركەوێ خەباتی نەتەوەیی كورد
مەرگ و نەمان بۆ رژیمی دیكتاتۆر و دژە كوردی ئاخوندی
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
27ی گەلاوێژی 1398ی هەتاوی
ڕێکه‌وت: 2019-08-16 21:07:23
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی