كۆچی دوایی مامی شەهیدێكی سازمان لە شاری بانە

 مامی شەهید عەلی مەلایی و كاك محەمەدی مەلایی لە پێشمەرگە دێرین و دڵسۆزەكانی سازمانی خەبات لە شاری بانە كۆچی دوایی كرد.
رۆژی شەممە 2ی خەرمانانی 1398ی هەتاوی، كاك رەحمانی مەلایی ناسراو بە رەحمان جۆڵا مامی شەهید عەلی مەلایی و كاك محەمەدی مەلایی یەكێك لە پێشمەرگە دێرینەكانی سازمانی خەبات لە شاری بانە كۆچی دوایی كرد.
كاك رەحمان مرۆڤێكی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و خەمخۆرێكی رێبازی مامۆستا سەید جەلالی حوسێنی بوو كە هەتا دوا ساتەكانی ژیانی دڵی هەر لەلای رێبازی شەهیدان و سازمانی خەبات مایە و ئومێد و هیوایەكی زۆری بە سەركەوتن و رزگاری نیشتمانەكەی بوو كە بەداخەوە تەمەن رێگەی بە گەیشتن بە ئاواتەكانی نەدا و بە یەكجاری ماڵئاوایی لێكردین.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، بەبۆنەی كۆچی دوایی كاك رەحمانی مەلایی، پرسە و سەرەخۆشی بە كاك محەمەد و تێكڕای خانەوادە و كەس و كار لە شاری بانە دەكات.
اناللە و انالیە راجعون
ڕێکه‌وت: 2019-08-25 22:53:39
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی