بەشداری كومیتەی نۆروێژی سازمان لە رێورەسمی 25ی گەلاوێژ  رۆژی شەممە 2ی خەرمانانی 1398ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی فەرمی كومیتەی نۆروێژی حدكا، هەیئەتێكی كومیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لە شاری ئۆسلۆ بەشداریان لە رێورەسمی 25ی گەلاوێژ، یادی 74مین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كرد.
بەو بۆنەوە هەیئەتیی كومیتەی نۆروێژی سازمان كە پێكهاتبوون لە بەرێزان: عەبدوڵڵا قادری بەرپرسی كومیتە، عومەری كەریمی، كەژاڵ كاكەیی و ئارەزوو بەهرامی ئەندامانی رێكخراوی ئافرەتان، پەیامی پیرۆزبایی و چەپكەگوڵی رێزڵێنانیان پێشكەش بە بەرێوەبەران و بەرپرسانی ئەو حیزبە لە وەڵاتی نۆروێژ كرد.
شایانی باسە هەیئەتی كومیتە هەتا درەنگانێكی شەو هاوشان لەگەڵ هاوڕێیانی دۆست لە كومیتەی حدكا بەشدار بوون لە بەرز راگرتنی یادی 25ی گەوێژ.



 

 

 

 

 

 

 

 
ڕێکه‌وت: 2019-08-28 20:16:31
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی