گیان دانی زیندانیەك لە زیندانی ورمێ‌ بەهۆی پێرانەگەیشتنی پزیشكی

 زیندانیەكی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ‌ گیانی دا.
شەوی شەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧١٩، زیندانیەك بە ناوی ”ئەحمەد ئامووختە“ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ‌ بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکییەوە گیانی داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەحمەد ئامووختە شەوی ڕابردوو باری تەندروستی تێکچووە و دوای ئەوەی گەیەندراوەتە ناوەندی دەرمانیی بەندیخانە، بە هۆی درەنگ گەیشتنی کادری پزیشكی و ڕێگری کردن لە بەڕێکرنی بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی بەندیخانە، گیانی داوە.
ئەحمەد ئامووختە ماوەی ١١ ساڵ بەهۆی قەرزەوە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو.
هەواڵدەری هەنگاو: لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ (٨ مانگ) لانیکەم ٤ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکییەوە گیانیان داوە.
ڕێکه‌وت: 2019-09-01 20:55:02
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی