كۆچەر بیركار وەكوو بیرمەندی یەكەمی جیهان دیاری كرا

 پرۆفیسۆر كۆچەر بیركار، لەنێوان پەنجا بیرمەنددا، وەك بیرمەندی یەكەمی جیهانی ساڵ هەڵبژێردرا.
لە راپرسیەكی ئانلاینی دا كە لەلایەن رۆژنامەی پرۆسپێكت مەگەزینی بریتانیایی ئەنجامدرابوو، لە نێوان پەنجا بیرمەند دا، كۆچەر بیركار وەك یەكەم بیرمەندی یەكەمی جیهان هەڵبژێردرا.
كۆچه‌ر بیركار ساڵی ٢٠١٨ خه‌ڵاتی فیڵدزی بیركاری، كه‌ به‌ نۆبڵی دوونیای زانستی بیركاری هه‌ژمار ده‌كرێت، بردووه‌ته‌وه‌.
کۆچەر بیرکار (فەرەیدوون درەخشانی) ( Caucher Birkar) بیرکارێکی ھاوچەرخی کوردە کە لە ساڵی ١٩٧٨دا لە گوندی (نێ)ی سەر بە شاری مەریوان لەدایک بووە. بیرکار ئێستا لە زانکۆی کامبریدج پرۆفیسۆرە. لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانی فیڵدز کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکات. کۆچەر بیرکار وتوویەتی «ھیوادارم ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل میلیۆن کورد."
ڕێکه‌وت: 2019-09-03 21:49:45
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی