ترامپ: گەمارۆكانی سەر رژیم هەڵناوەشێنرێنەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئامریكا، 13ی خەرمانان لە كۆنفرانسێكی هەواڵدەریدا رایگەیاند كە بە هیچ شێوەیەك گەمارۆكانی سەر رژیمی ئاخوندی هەڵناوەشێنرێنەوە.
ناوبراو هەروەها ووتی؛ ئێمە كۆبونەوەیەكی جی 7ی باشمان هەبووە و هەموو ئامادەبووان لەسەر ئەوە رێكەوتین كە رژیمی ئێران نابێت هیچ جۆرە چەک و چۆڵێکی ئەتۆمی هەبێت.
ناوبراو هەروەها ووتیشی كە رژیم خەریكە لەگەڵ كێشەیەكی گەورە دەست و پەنجە نەرم دەكات، و خەریكن لەژێر فشارێكی گەورەی ئابوریدا دەمرن، هەڵاوسانەكانی سەریان بە رادەێکە كە كەم كەس تا ئێستا دیتویەتی، بارودۆخەكەیان زۆر خەماوییە.
ڕێکه‌وت: 2019-09-07 08:57:29
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی