لەسێدارەدانی لانیکەم 38بەندکراوو لەماوەی مانگێكدا لە ئێران

لەماوەی یەك مانگی ئوتی رابردوودا، ئێعدامی 38 بەندکراو لە ئێران تۆمارکراوە و لەو نێوانەدا شەش کەس بە تاوانی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر ئەو حوكمەیان بۆ دەرچووە.
بەپێی هەواڵێكی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران،لەمانگی ئوت (ئاگۆستی)ساڵی 2019،هەژماری 38ئێعدامكراو لەلایەن ئەو ناوەندەوە تەئكید کراوەتەوە.
لەنێویان دا دوو لە بەندكراوان بەبەرچاوی خەڵکەوە ئێعدام کراون و حوکمی 36بەندکراوەكەی دیکە لە زیندانە جیاجیاکانی ئێران دا جێ‌ بەجێ‌ كراوە.
ناوەندە فەرمیەکان و هەواڵدەريە ناوخۆییەکانی ئێران لەم مانگەدا تەنیا جێ بەجێ کردنی 13حوکمیان لە ئەستۆ گرتووە و 25ئێعدامی دیکەش لەلایەن گروپەکانی مافی مرۆڤ تەئكیدکراون.
لەنێوان ئەو 38 كەسەی كە ئێعدام كراون، شەشیان بەتاوانی تووشبوون بە ماددەی هۆشبەر، 30كەسیان بەتاوانی كوشتنی بە ئەنقەست، و دوانیان بە تۆمەتی ترساندنی خەڵک حوكمی ئێعدامیان بۆ دەرکراوە.
یەکێک لەو بەندکراوانەی کە لەم مانگەدا لەئێران ئێعدام کرا،ژنێک بوو کە بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی دوومنداڵەکەی خۆی بەقەساسی نەفس مەحکووم کرابوو، حوکمەكەی لە زیندانی ناوەندی مەشهەد جێ بەجێ کراوە.
بەپێی سەرچاوەكان، لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوو دا لانیکەم 185كەس لەزیندانە جیاجیاکانی ئێران یان بەبەرچاوی خەڵکەوە لەسێدارە دراون، ئەم ئامارە بە بەراورد بەساڵی 2018کە 165کەس لەسێدارە درابوون، نیشانی ئەدات کە رێژەی ئێعدام كراوان 12 لەسەد زیادی کردووە.
ڕێکه‌وت: 2019-09-09 10:50:59
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی