خۆكوژی سێ كچ لە كوردستان

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کچی لاو لە شارەکانی پیرانشار، نەغەدە و دێولان خۆیان كوشتووە.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرمانانی ٢٧١٩، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی نەغەدە بە ناوی (س . ئا) بە هۆکارێکی نادیار لەو ئارایشگایەی كاری لێدەكردن خۆی لەدار داوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی خەرمانان، ژنێکی خەڵکی گوندی ”بڵوان ئاوا“ی دێولان بە ناوی ”دڵگەش محەممەدی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی كوشتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار بە ناوی ”ڕۆژین مستەفاپوور“ کە چەند ڕۆژ پێش خۆی لەدار دابوو، ئەمڕۆ گیانی داوە.
ڕێکه‌وت: 2019-09-20 20:37:18
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی