برینداربوونی كۆڵبەرێكی كورد

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 24ی خەرمانان، كۆڵبەرێكی كورد بەناوی "كه‌یهان ئه‌كره‌م"، كوڕی‌ "مه‌جید"، خه‌ڵكی‌ گوندی‌ "كوێره‌ گوێزیـ‌"ـی شاری سه‌قز، لە لایەن هێزە ئینتزامیەكانی رژیمەوە تەقەی لێکراوە و بەسەختی بریندار كراوە.
ئەو کۆڵبەرە کوردە، له‌ سنووری‌ "سێف" له‌ شوێنێک به‌ ناوی‌ "گناوە"، كه‌وتۆتە‌ به‌ر ده‌ستڕێژیی‌ هێزه‌كانی‌ حکوومەت و هەتا ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ خومه‌ینیی‌ شاری سه‌قزدا خەوێندراوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە‌.
هەواڵدەری كوردپا: بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
ڕێکه‌وت: 2019-09-20 20:47:34
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی