كوژران و برینداربوونی 25 كۆڵبەری خەڵكی سەردەشت لەماوەی شەش مانگدا

کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە ئینتزامیەكانی رژیم بریندار کرا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە ماوەی شەش مانگدا ٢٥ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارە كوژراون و برینداربوون.
ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بەناوی پەیمان یووسفی، خەڵكی گوندی دەرماناوێ‌ و خێزاندار، بەتەقەی هێزە ئینتزامیەكانی ئێران بریندار کراوە.
ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە سەرەتای ساڵی ٢٧١٩وە (٦ مانگ) لانیکەم ٢٥ کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت لە سنوورەکانی ئەو شارە بریندار و كوژراون، کە ٥ کەسیان گیانیان داوە و ٢٠ کەسیشیان بریندار بوون.
ڕێکه‌وت: 2019-10-06 08:44:12
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی