هەڕەشەكانی توركیە بۆ سەر خەڵكی كورد لە كوردستانی سوریە جێگەی نيگەرانی سازمانی خەباتە

پێویستە تێكڕای دانیشتوانی كوردستان بە یەكگرتوویی و بە پشت بەستن بە هێزو توانایان و بە كەڵك وەرگرتن لە هەموو ڕێگەكان، لە بەرانبەر بِڕیاری حكومەتی توركیەو هێرشی سەربازی بۆ سەر خەڵكی بێ‌ تاوان لە كوردستانی سوریە بوێستنەوە.
لەلاێكی دیكەوە داواكارین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەت ووڵاتانی ئوروپایی بە شێوەی جیددی بەرانبەر بڕیاری حكومەتی توركیە بۆ هێرش كردنە سەر كوردستانی سوریە هەڵوێست بگرن و ڕێگە نەدەن كۆمەڵكوژی و سەركوت و سوتان و خاپوور كردنی كوردستانی سوریەو ئاوارەبوونی هەزاران ژن و منداڵی بێ‌ تاوان جێ‌ بە جێ‌ بكرێ‌.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پشتیوانی لە خەڵكی كوردو تێكڕای دانیشتوانی كوردستانی سوریە دەكات و بڕیاری هێرشی سەربازی حكومەتی توركیە بۆ سەر كوردستانی سوریە بە ناڕەوا دەزانێ‌ و بە توندی مەحكومی دەكا.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
16ی رەزبەری 1398


 
ڕێکه‌وت: 2019-10-08 20:53:53
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی