ساڵانە 40 ملیۆن دۆلار لەئێرانەوە دەنێردرێتە دەرەوە

دەزگای هەواڵدەری ؛ئەبزارواتۆری رۆژئاواو ئافریقا؛ لەزاری سەرچاوەیەكی رەسمی و نزیك لە دەوڵەتی ئێران بڵاویكردەوە كە لەماوەی پێنج ساڵی رابردووەوە، دەسەڵاتدار و سەرمایەداران لە ئێران ساڵانە نزیكەی 30 تا 40 میلیارد دولار پوڵ دەنێرنە دەرەوە بەمەبەستی سەرمایەگوزاری بۆ وڵاتانی ئیمارات، توركیە، گورجستان.....
ئەو سەرچاوەیە هەروەها زیادی كرد كە بەشی زۆری ئەو پارانە خەرجی كرینی موڵك یان بانكی خاریجی كراوە.
رۆژنامەی ئارمان چاپی ئێران مانگی رابردوو بە بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە روونی كردەوە كە ئەو برە پارەیە یەكسانە بە داهاتی ساڵانەی نەوتی وڵات لەكاتی ئاسایی یانی لەكاتی نەبوونی گەمارۆكانی ئامریكادا.
بەپێی راپۆرتێكی رادیۆ فەرانسە، ئەبزارواتۆری رۆژئاواو ئافریقا؛ روونی دەكاتەوە كە کەمینەێک لە ناوەندەکانی دەسەڵات و رێبەرانی حكومەتی ئێران بەشێوەیەكی هەوسارپچراوانە پارە و سەرمایەكانی خۆیان لەوڵات دەبەنە دەرێ‌.
ڕێکه‌وت: 2019-10-10 07:50:02
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی