ڕاپۆرت: ١٠ی ئۆکتۆبر وەك رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان دیاریكراوە

ڕێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبر وەکوو ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە ناسراوە.
بەم بۆنەوە هەواڵدەری هەنگاو راپۆرتێكی لەسەر لەسێدارەدانی 53 هاووڵاتی كورد لەماوەی یەك ساڵدا بڵاوكردۆتەوە، واتە لە ڕێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ هەتا ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ لانیکەم حوکمی سێدارەی ٥٣ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ڕاپۆرتێکی هێرانا، لەو ماوەیەدا لە ئاستی ئێراندا ٢٤٢ کەس لەسێدارە دراون کە بە بەراوردی ئاماری ئەو دوو ڕێکخراوەیە دەردەکەوێت کە ٢٢٪ی کۆی ئەو کەسانەی لە ئێران لەسێدارە دراون هاووڵاتیی کورد بوون.
هەروەها لەو ساڵەدا و لەكۆی ئەو رێژە ئێعدامكراوانەدا، ٥ ژن، ٢ منداڵ و پیاوێکی تەمەن ٦٠ساڵ لە کوردستان هەبوون.
جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٢٣ حاڵەت کە دەکاتە ٤٣٪ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای کرماشان: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ١١٪ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت کە دەگاتە ١٦٪ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای لوڕستان: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ١١٪ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای ئیلام: ٧ حاڵەت کە دەکاتە ١٣٪ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای خۆراسان: ٣حاڵەت کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
کوشتنی ئەنقەست(قەتڵ): ٤٦ حاڵەت
ماددە هۆشبەرەكان: ٧ حاڵەت


ڕێکه‌وت: 2019-10-10 08:37:00
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی