پرۆتستۆی هێرشەكانی توركیە بۆ سەر كوردستانی رۆژئاوا لە شاری مالمۆ

پرۆتستۆی هێرشەكانی توركیە بۆ سەر كوردستانی رۆژئاوا لە شاری مالمۆی وەڵاتی سویید.


كوردان و ئازادیخوازانی نیشتەجێی شاری مالمۆی وەڵاتی سویید بۆ جارێكی تر پەلامار و كردەوەكانی توركیە لە كوردستانی رۆژئاوایان مەحكوم كرد. رۆژی شەممە ١٩/١٠/٢٠١٩ لە کاتژمێر ٣ ی دواینیوەرۆ بۆ جاری دووهەم لە شاری مالمۆ بە بەشداری کوردستانیان و ئازادیخوازانی نیشتەجێی شاری مالمۆ و دەورووبەری و خەڵکی لاوەکی و سویدی لە مەیدانی تری ئەنگەل گردبوونەوەو دەستیان بە رێپێوان كرد بۆ ماوەی زیاتر لە دوو سەعات رێپێوانەکە بە ناو شەقامەکانی شاردا درێژەی کێشا، لەم گردبونەوەیەدا بەشداربووان توورەیی و نارەزایەتی خۆیان دەربری دژ بە داگیرکاری و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی بێتاوانی رۆژئاوای کوردستان، لە هەمانکاتدا پشتیوانی هەمەلایەنەی خۆیان بۆ خەلکی ئەو بەشەی کوردستان دەربری. شایانی گوتنە ژمارەیەك لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە شاری مالمۆ چالاكانە لەو رێپێوان و گردبوونەوەیە بە هەڵگرتنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان بەشداریان كرد. لە دوای پەلامار و دەستدرێژیەكانی رژیمی توركیە بۆ سەر كوردستانی رۆژئاوا لە زۆربەی پێتەختەكانی ئوروپایی و ئەمریكا كوردستانیان بە رێپێوان و گردبوونەوەی نارەزایەتی كردەوەكانی ئوردوغانیان مەحكوم كرد و داوایان لەو وەڵاتانە كرد بەر بە جینایەكانی رژیمی توركیە لە كوردستانی رۆژئاوا بگرن و رێگە نەدەن خەڵكی مەدەنی و سڤیلی ئەو بەشەی كوردستان ئەو نارەوایەیان لێ بكرێ.


ڕێکه‌وت: 2019-10-20 11:45:25
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی