خۆكوژی كچێكی 14 ساڵە لە مەهاباد

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی مەهاباد بە هۆکارێكی نادیار خۆی كوشتووە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕەزبەر، کچێکی مێرمنداڵ لە گەڕەکی باخی شایگانی مەهاباد، خۆی كوشت.
ئەو کچە تەمەن ١٤ ساڵە ناوی “ئیلهام ڕەسووڵی” کچی سەعدوونە.
هەواڵدەری هەنگاو: هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکار و شێوازی خۆکوشتنی ئەو مێرمنداڵە دیار نیە.
ڕێکه‌وت: 2019-10-21 07:40:49
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی