بەردەوامی نارەزایەتیەكانی لوبنان

خۆپیشاندان و نارەزایەتیەكانی خەڵكی لوبنان بەردەوامی هەیە و ئەمرۆ پێی ناوەتە رۆژی شەشەم.
ئەو نارەزایەتی و خۆپیشاندانانەی خەڵكی لوبنان رۆژی هەینی 26ی رەزبەر، لەدژكردەوەدا لەبەرانبەر ئەو چاكسازیانەی كە كراون و بەدڵیان نین و بەتەواوی لابردنی ئەو سیستمە سیاسیەی بەسەر ئەو وڵاتەدات زاڵە سەری هەڵداوە،و هەروەها هاووڵاتیان تورەیی و بێزاری خۆیان لەبەرانبەر داندراوەكانی رژیمی ئاخوندی و حزبی شەیتان دەربریوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری فەڕانسە،خۆپیشاندەرانی لوبنانی ڕۆژی دوشەممە رێكەوتی 29ی رەزبەر، بەداخستنی شەقامی شارە جیاجیاکان ڕێگایان لە کارمەندانی دەوڵەت بۆ چوونە سەرکارەکانیان گرت، و هەروەها ئەو هەواڵدەریە باسی لەوەش كرد كە هاووڵاتیان بە بەردەوامی پەیوەستی ئەو خۆپیشاندان و نارەزایەتیانە دەبن.
بانکەکان،زانکۆکان و مەکتەبەکان ڕۆژی دوشەممە داخراون، و ئەم ناڕەزایەتیانە تواناکانی وڵات لاواز دەکات. بەرپرسێکی ئەمریکایش وێرای پشتگیری خۆپیشاندانی لوبنانیەکان، باسی لەوە کردووە كە بەردەوامی نارەزایەتیەکان لە لوبنان ڕێگا لە پشتگیریە داراییە نێودەوڵەتیەكان دەگرێت. شێعەکانی سەربە حیزبوڵڵا لەو خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیانە دا بەشداریان نەکردووە و شەخسی حەسەن نەسڕوڵڵایش خوازیاری بەردەوامی دەوڵەتی ئێستایە.بەڵام ئەگەر شێعەکانیش بێنە ناوشەقامەکان،حیزبوڵڵاو ڕژیمی ئاخوندی کە یەکەم هۆکارن بۆ ئەم دۆخە نالەبارەی ئێستا، دۆخەکە بەرەو خراپی زیاتر دەروات.
ڕێکه‌وت: 2019-10-23 09:52:09
به‌شی ( هه‌والی جیهان )







سیاسی