پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك حەمید دەروێش

به‌داخه‌وه‌ مامۆستا عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش
سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشڤه‌ڕۆی كوردی سووریا كۆچی دوایی كرد.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران كۆچی دوایی مامۆستا حەمید دەروێش بە زیان بۆ جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی كورد لە كوردستانی سوریە دەزانێ‌، بە تایبەت كە مامۆستا حەمید دەروێش ئەزموونی دەیان ساڵ تێكۆشانی لە گۆڕەپانی كوردایەتی وئازادیخوازیدا هەبوو.
سازمانی خەبات سەرەخۆشی پێشكەش بە سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی پێشفەڕۆی كوردی سوریە دەكات و خۆمان بەهاوبەشی غەم و پەژارەیان دەزانین.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
3ی خەزەڵوەری 1389 كۆچی خۆری
25 ی ئۆكتۆبری 2019
ڕێکه‌وت: 2019-10-25 07:39:58
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی