بروسکەی سەرەخۆشی كاك بابەشێخ حوسەینی بۆ خانەوادەی مام ئیبراھیم کەریم پوور

بە بۆنەی كۆچی دوایی مام ئیبراهیم باوكی شەهیدی فەرماندە كاك تۆفیق بڵەسەنی، رێزدار کاک بابەشێخی حوسێنی بروسکەیەکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
بەرێز کاک بابەشێخی حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە بروسکەیەکدا کە لە لاپەرەی فەیسبوک بڵاوی کردوەتەوە، روو بە خانەوادەو خزمان و دۆستانی خانەوادەی مام ئیبراھیم کەریم پوور نووسیویەتی: بە بۆنەی كۆچی مام ئیبراهیم باوكی شەهیدی فەرماندە كاك تۆفیق كەریمپور، سەرەخۆشی بە ئەندامانی خانەوادەو خزمان و دۆستانی خانەوادەی شەهیدی فەرماندە،كاك تۆفیق كەریمپور و مام ئیبراهیم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پێشكەش دەكەم و هاوبەشی غەم و پەژارەیانم.
لە خوای گەورە دواكارم دوا مەنزڵی مام ئیبراهیم بەهەشتی بەرین بێ‌.
شایانی باسە شەھید تۆفیق بڵەسەنی یەک لە فەرماندە دیار و قارەمانەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و بزوتنەوەی شۆرشگێڕانەی کوردستان بوو کە ھەر لە ھەڕەتی لاوەتیەوە ھاتە ریزەکانی سازمان و لە ماوەی نزیک بە ٢٥ ساڵ پێشمەرگایەتی خۆیدا پلەکانی تەشکیلاتی بە رەنج و ماندووبوونی خۆی ھەتا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بریوەو لەو ماوەدا مێژوویەکی پرسەروەری و شانازی تۆمارکردووە و چەندین جار بە سەختی بریندار بووە، کە باوەر بە سازمانی خەبات و رزگاری نەتەوەکەی بە رێژیەک بوو لە دوای ھەر کۆسپ و برینداریەک بە گوڕتر لە پێشوو، مەتەرێزی خەباتی دەگرت ھەتا لە ساڵی ١٣٨٢ی ھەتاوی و لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکی سازمانی بە پلەی بەرزی شەھادەت گەیشت و رێبازەکەی بە ئەمانەت پێشکەش بە ھاوسەنگەرانی کرد.
ڕێکه‌وت: 2019-10-25 11:47:24
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )







سیاسی