بانگهێشت و بەندكرانی ژمارەیەك لە لاوانی شاری سنە بانگهێشت و بەندكرانی ژمارەیەك لە لاوانی شاری سنە، لە دوای نارەزایەتیەكانی ئەو شارە بە هێرشی ئوردوغان بۆ سەر كوردستانی رۆژئاوا.
رۆژی 25ی رەزبەری 1398ی هەتاوی لە شاری سنەی كوردستانی ئێران بە نارەزایەتی لە هێرشی هێزە داگیركەرەكانی رژیمی ئوردوغان بۆ سەر كوردستانی رۆژئاوا، نارەزایەتیەكی جەماوەری بەرین لەلایەن لاوان و باقی چین و تووێژەكانی ئەو شارەوە بەرێوەچوو و لەو نارەزایەتیانە وێڕای دانی دروشمی جۆراوجۆر ئاڵای رژیمی توركیە ئاگری تێبەر درا.
لە دوای ئەو چالاكیانەی خەڵكی سنە، هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندان دەستیان كرد بە بانگهێشت و
گرتنی لاوانی ئەو شارە.
بەپێی هەواڵەكان لە دوو رۆژی دوای نارەزایەتیە جەماوەریەكەی سنە، هێزەكانی رژیم چەندین كەس لە لاوانی ئەو شارەیان دەستبەسەر كرد كە ناوی چوار كەس لە دەستبەسەر كراوان بریتین لە: ئارمان ساعدپەنا، فەرامەرز شەریعەتی، فواد عینایەتی و موبین خوسرەوی.
شایانی گوتنە بەشێك لە دەستبەسەركراوان لەلایەن دادگای رژیم لە سنە بە دانانی كەفالەت بە كاتی ئازاد كراون.

 

 

 

 

 
ڕێکه‌وت: 2019-10-29 07:51:13
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی