بەشداری كومیتەی سویس لە كۆڕی ماتەمینی مامۆستا حەمید دەروێش

لە وەڵاتی سویس كۆڕێكی ماتەمینی بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا حەمید دەروێش بەرێوەچوو.
رۆژی یەكشەممە 27ی ئوكتۆبری 2019 لە وەڵاتی سویس كۆڕێكی ماتەمینی بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا حەمید دەروێش كەسایەتی دیاری كوردستانی رۆژئاوا و سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشوەرۆی كورد لە سوریە بەرێوەچوو.
كومیتەی سویسی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران وێڕای بەشداری، لەلایەن بەرێز كاك ئازاد حوسێن زادە بەرپرسی كومیتەوە پەیامی هاوخەمی كومیتەی پێشكەش بەو كۆڕە كرد. لەو پەیامەدا كاك ئازاد پرسە و سەرەخۆشی سازمانی خەبات و كومیتەی سویسی بە خانەوادەی مامۆستا حەمید دەروێش و ئەندام و لایەنگرانی پارتی پێشوەرۆ راگەیاند.
مامۆستا حەمید دەروێش تێكۆشەرێكی دێرینی نەتەوەی كورد لە كوردستانی رۆژئاوا بوو كە خەمخۆر و داشداری بزوتنەوەی كوردستان لە بەشەكانی دیكەی كوردستان بەتایبەت لە كوردستانی ئێران بوو، كە بەداخەوە 24ی ئوكتۆبری 2019 لە شاری قامیشلۆ بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە گەل و نیشتمان كرد.
ڕێکه‌وت: 2019-10-29 07:59:06
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی