كوژرانی كچە خوێندكارێكی كورد لە باكوری ئێران

کچە خوێندکارێکی خەڵکی کامیاران لە پارێزگای گەیلان کە لە باکووری ئێران هەڵکەوتووە، کوژرا.
شەوی یەکشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩، کچە خوێندکارێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی ”سارا ئیبراهیمی“ کە لەگەڵ هاوزانکۆییەکی خۆی سەردانی ماڵی ئەوانی کردبوو، کوژرا.
ئەحمەد ئاقایی، جێگری کۆمەڵایەتی و پێشگیری لە ڕوودانی تاوانی دادگای گەیلان لەو بارەوە بە هەواڵدەریی حکوومەتی ئیسنای ڕاگەیاندووە کە، شەوی یەکشەممە لەگەڕەکی ”کوچسفەهانی“ی گەیلان پێنج کەس کوژراون کە ٤ کەسیان ئەندامی خانەوادەیەك بوون و کەسێکیش میوان بووە. ناوبراو ڕایگەیان کوڕی ئەو خانەوادەیە ئەو پێنچ کەسەی بە چەقۆ کوشتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: ”سارا ئیبراهیمی“ خوێندکاری بەشی ئەندازیاری بێهداشت لە زانکۆی خەڵخاڵ بووە.
سارا لەگەڵ کچێکی هاوڕێی بە ناوی ”حەدیس پەرهیزکار“ کە ناوبراویش خوێندکاری پەرەستاری زانکۆی خەڵخاڵ بووە، بە مەبەستی پشوو سەردانی ماڵی ناوبراوی کردووە.
ڕێکه‌وت: 2019-10-30 07:55:06
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )







سیاسی