سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ڕێژیم دا

خه‌باتمیدیا: وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریکا، له‌ یادی ٤٠ ـەمین ساڵیادی هێرشکردن بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ تاران کۆمه‌ڵێک سزای نوێ و کاریگه‌ری به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان و جه‌لادانی ڕژیم دا ڕگه‌یاند.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی کۆشکی سپی  سزا نوێیه‌که‌ هه‌ریه‌ک له‌ موجته‌با خامنه‌یی، کوڕی عه‌لی خامنه‌یی و محمد محمدی گوڵپایه‌گانی سەرۆکی نووسینگەی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری باڵای رێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی، وەحید حەقانیان، جێگری بەرپرسی نووسینگەی عەلی خامنەیی و غوڵام عەلی حەدادی عادل، ئەندامی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران کە هاوکات خەزوری موجتەبا خامنەییە، هه‌روه‌ها محەممەد حوسێن باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و غوڵام عەلی رەشید، فەرماندەی ناوەندی خاتمول ئەنبیا ده‌گرێته‌وه‌.

شایانی باسه‌ چەند رۆژ پێشتر، ئەمریکا گەمارۆی نوێی بەسەر بەشی نۆژەنکردنەوە و بیناسازی ئێران راگەیاند، که‌ ئه‌و به‌شه‌ سه‌ر به‌ سوپای پاستارانی ڕژیمه‌.
ڕێکه‌وت: 2019-11-04 22:01:17
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی