بەرفراوانبوونی فشارەكان لەسەر رژیمی ئاخوندی

هاوكات لەگەڵ گەمارۆ خستنە سەر٩كەس لە دەسەڵاتدارە گەورەكان و نزیكترین مۆرەكانی خامنەیی، لە كۆبونەوەیەكی سەنای ئامریكادا بە ئامادەبوونی سیناتۆرەكان، راوێژكاران، پلەدارانی پێشوتری دەوڵەتی ئهامریکا و راگەیاندنە گشتیەكان، سیناتۆر تێد كروز، ئەندامی كومیتەی پێوەندیە دەرەكیەكانی سەنای ئامریكا و كاندیدای پێشوی سەرۆكایەتی جمهوری ئامریكا، رۆژی چوارشەممە ٦ی نوامبری ٢٠١٩، ئاماژەی بە هەرەشە ترۆریستیەكانی رژیمی ئاخوندی لە ناوچەكە و سەركوتی خەڵكی ئێران، عێراق و لوبنان كرد و ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە ئەو رژیمەش هاوشێوەی باقی رژیمە دیكتاتۆرەكانی تر بێگومان لەناو دەچێت.
ناوبراو هەروەها وتی: خامنەیی و ئاخوندەكان سەركوتی درندانە بەسەر خەڵكدا دەسەپێنن.
وە من بە ژنان و پیاوانی ئێران دەڵێم كە ئێمە لەگەڵ ئێوەین، تێكۆشانی ئێوە لە بەرانبەر كەسانی زاڵم و وەحشی، سەركوتگەر، بكوژ و دیكتاتۆرە.
ئازادی گرنگە و من لەوباوەرەدام كە دەتوانین رۆژێك دیسانەوە ببینە خاوەنی ئێرانێكی ئازادی بێ ئاخوندان.
ڕێکه‌وت: 2019-11-08 08:41:04
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )







سیاسی