له‌سه‌رهێل 25
شه‌ممه‌ 25 گه‌لاوێژ 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
وڵاتەكەم

ئارەزوو عەبدوڵڵاهی
گەلێك خەمبارو پەشۆكاوم لەتاو دوری وڵاتەكەم
لەم غوربەتە ئارام ناگرم، هێندەی شین و زاری بكەم
سروشتی جوانی غوربەت، بە بستێك خاك ناگۆرمەوە
چارەم چیە خودایە گیان، چۆن دڵم ئارام كەمەوە
وەڵامم نارد بۆ دۆستانم، مشتێ‌ خاكی وڵاتەكەم بۆ بنێرن بەدیاری، تا هەردەم بۆنی پێوە بكەم
بەڵكە ئارام بگرێ‌ دڵم، دڵە پر لە ئازارەكەم
بەداخەوە ئارام ناگرم و خۆم خراپتر دەست پێ ئەكەم
ئەبەو شێوە كە پێش بروا لەتاوان رۆژێك دیق ئەكەم
ئەزانم زۆرباش ئەزانم، كە ناتوانم لەگۆریشا بۆ ساتێكی لەبیری كەم
ڕێکه‌وت: 2019-11-11 09:41:15
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )





دیمانه

سیاسی